جێبەجێکردنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دژی سوپای پاسداران

جێبەجێکردنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دژی سوپای پاسداران

 

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: کە حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ ڕێبەرانی هەردوو پارتی کۆنگرێس و وڵاتانی گروپی حەوت و هاوپەیمانانی دیکە کاردەکەن بۆ داڕشتنی وەڵامێکی هەمەلایەنە و یەکگرتوو لە کاردانەوەی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە ئامانج لەم چالاکییە هاوبەشە لێپرسینەوە لە کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر "کارە ناسەقامگیرکەرەکانی" وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێرانە و هەروەها دژی ئەو ڕێکخراوانەی پشتیوانی له سوپای پاسداران و وەزاره تی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئه ڵمانیا له ئێوارەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە هەوڵ دەدات سزاکانی سەر پیشەسازی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران چڕتر بکاتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top