نـێـچـیـرڤـــان بـــارزانــــی: خەڵکی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی شایستەی گرنگیپێدانی زیاترن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەڵێ "خەڵکەکەیان شایستەی باشترین خزمەت و گرنگیپێدانی زیاترن."
ئەمڕۆ (سێشەممە، 16-4-2024)، 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنەکە تێدەپەڕێت. لە ساڵی 1987 رژێمی سەدام حوسێن بە چەكی كیمیایی بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 كەس بە كاریگەریی ئەم چەكە گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەك هاونیشتمانیش تاوەكو ئێستا بە دەست كاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئەو چەكەوە دەناڵێنن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند "خه‌ڵكى جوامێر و نيشتمانپه‌روه‌رى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى وه‌ك هه‌موو گه‌لى كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كيمياباران و ژەهراويكردنى خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى كۆڵيان نه‌دا، به‌ڵكو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌يان به تيكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆرى دا، بۆيه شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن."
كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه کە "هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دیكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا قوربانيى زۆرى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكى تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌يه‌كى ڕه‌شى مێژووى ئه‌نجامده‌رانى و نيشانه‌ى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستان." نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا وەهای گوت.
دەقی راگەیێنراوەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
ئه‌مڕۆ 16ـی نيسان، له يادى به‌ئازارى (37) ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان و ته‌واوى قوربانى و به‌ركه‌وته‌كانى ئه‌و تاوانه‌ى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه.
كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه كه هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا قوربانيى زۆرى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكى تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌يه‌كى ڕه‌شى مێژووى ئه‌نجامده‌رانى و نيشانه‌ى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستان.
خه‌ڵكى جوامێر و نيشتمانپه‌روه‌رى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى وه‌ك هه‌موو گه‌لى كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كيمياباران و ژەهراويكردنى خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى كۆڵيان نه‌دا، به‌ڵكو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌يان به تيكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆرى دا، بۆيه شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن.
سڵاو بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ى له كاتى كيمياباراندا يارمه‌تيى قوربانييانيان دا و گيانى خۆيان خسته مه‌ترسى، بۆ ئه‌وه‌ى بريندار و به‌ركه‌وتووان تيمار بكه‌ن. گيانى پيرۆزى شه‌هيدان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/16