زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاو و ڕەشەبا لە پاکستان

زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاو و ڕەشەبا لە پاکستان

 

ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕەشەبا لە پارێزگاکانی باشووری ڕۆژئاوای پاکستان لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ٣٩ کەس زیادی کردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی Dawn ، بەرپرسانی دەزگای کارەساتە سروشتییەکانی پاکستان ڕایانگەیاندووە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکە و ڕەشەبا کە لە ٣ ڕۆژ پێش ئێستاوە کاریگەری لەسەر پارێزگاکانی پەنجاب، بەلوچستان و خیبەر پەختونخوا هەبووە، لانیکەم ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.  

زۆربەی ئەوكەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە، جووتیاران بوون کە لەکاتی دروێنەکردنی گەنمدا بەرهەورەبروسکە ڕەشەبا كەوتوون.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف، فەرمانی بە دەسەڵاتداران کردووە، هاوکاری بەپەلە پێشکەش بەو ناوچانە بکەن کە بەهۆی بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

زۆرێک لە خانوو و ژێرخانەکانی ناوچەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top