بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەرێمی كوردستان بەشێك لە كار و چالاكییەكانی دەستەی ژینگە لە ماوەی یەك ساڵدا
لەو كاتەی پیرۆزبایی ڕۆژی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە تەواوی ژینگەدۆستان دەكەین، خوازیارین كە ئەم ڕۆژە و ئەم ڕێكەوتە وەك وەڵامدانەوەیەكی ژیاندۆستانە بووبێت، بۆ ئەو ڕۆژەی دوژمنانی كورد (بالیسان و شێخ وەسان)یان بە چەكی كیمیایی بۆردومان كرد لە 16/4/1987، هەر ئاواش ئەم ڕۆژە وەڵامدانەوەیەكی ژینگەدۆستانە بێت، بەرانبەر هەر كارو چالاكییەك كە دەبێتە مایەی پیسبوونی ژینگەكەمان.
هەر لەم بۆنەیەشدا باشتر وایە لەڕووی كردارییەوە ئاماژە بە بەشێك لەو كار و چالاكییانە بكەین، كە دەستەی ژینگە لە (16/4/2023)وە هەتا (16/4/2024) ئەنجامی داون لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەت كە ئامانجەكەی لە ناونیشانێكی گرنگدا كۆكردووەتەوە و دەڵێت: ژینگە گەورەترین سەرمایەی هەرێمە و میكانیزمەكانیشی لە دوو خاڵی سەرەكییدا چڕ كردووتەوە، كە ئەوانیش بریتین لە هەوڵدان بۆ بەكەلتووركردنی چەمكی ژینگەپارێزیی لە ڕێگەی هۆشیاركردنەوە و كەمكردنەوەی مەترسییە ژینگەییەكانیش لە ڕێگەی یاساو پەیڕەوو ڕێنماییەكانەوە:
یەكەم: لە بواری كارگێڕیدا:
كردنەوەی فەرمانگەیەكی نوێ بەناوی فەرمانگەی گۆڕانی كەشوهەوا.
تەواوكردنی ڕێكارە ئیداری و داراییەكانی كردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران.
تەواوكردنی ڕێكارە ئیداری و داراییەكانی كردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی زاخۆ.
ئامادەكردنی پەیڕەوی ڕێكخستنی پەیكەری دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە.
دووەم: لە بواری یاساییدا:
دەرچوواندنی ڕێنمایی نوێی ڕێكخستنی ڕاو ژمارە (1)ی ساڵی (2023).
دەرچوواندنی ڕێنمایی بەرزەفتكردنی سەرپێچییە ژینگەییەكان ژمارە (2)ی ساڵی (2023).
دەرچوواندنی ڕێنمایی پۆلێنی پڕۆژەكان و ڕەزامەندیی ژینگەیی ژمارە (1)ی ساڵی (2024).
دەرچوواندنی ڕێنمایی سنوورداركردنی ئاوی چارەسەركراوی ئاوەڕۆكان و دووبارە بەكارهێنانەوەی ژمارە (2)ی ساڵی (2024).
وەرگرتنی دواسەرنجی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم لە بارەی دواڕەشنووسی پەیڕەوی نوێی تایبەت بە پارێزراوە سرووشتییەكان لە هەرێمی كوردستان.
پێكهێنانی ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگە لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی بۆ كاراتركردنی یاسا و ڕێنماییەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی ژینگەی كوردستان.
دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بە دیاركردنی كرێی پشكنینی ژینگەیی ژمارە (5)ی ساڵی(2023).
سێیەم: لە بواری كاروباری هونەری:
بەردەوامبوون لە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی كاریگەریی ژینگەیی.
هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی ژینگەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ دانانی خاڵی پشكنینی ئاو لەسەر ڕووبارە سنووربڕەكان.
تاوتوێكردنی كێشە ژینگەییەكان لەگەڵ ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان.
هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری (وەزارەتی ژینگەی قەتەر) بە مەبەستی دامەزراندنی سەنتەری زیادكردنی باڵندەی چێرك (حباری) لە هەرێمی كوردستان.
هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق بۆ دانانی (سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی تیشكاوەرەكان) لە فەرمانگەكانی ژینگەی هەڵەبجە و زاخۆ و ڕاپەڕین و گەرمیان و سۆران.
بەشداربوون لە (ئەنجومەنی باڵای ئاو) بۆ كاراكردنی یاسای ژمارە 4 ی ساڵی (2022).
ئەنجامدانی وۆڕكشۆپ بۆ فەرمانبەرانی دەستە و وەزارەتەكان لە بارەی (ئایزۆ 50001. 2018).
چوارەم: لە بواری هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندن:
پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ كەناڵەكانی میدیای بینراو و بیستراو و خوێندراو.
هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكوومییەكان و ڕێكخراوە ژینگەییەكان.
بڵاوكردنەوەی كتێب و نامیلكە و پەخشنامەی تایبەت بە ژینگەپارێزی.
بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی سیمینار و كۆر و وۆڕكشۆپ و پانێڵ و كردنەوەی پێشانگای ژینگەیی.
بەردەوام یادكردنەوە و بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
بەخشینی سوپاسنامە بە بەڕێوەبەرو مامۆستای ئەو قوتابخانانەی هاوكار بوون لەگەڵ فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندن بۆ ڕێكخستنی كۆڕ و كۆبوونەوەی ژینگەیی لە قوتابخانەكاندا.
بڵاوكردنەوەی پەیامی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە یاد و بۆنە ژینگەییەكاندا.
ئەنجامدانی دیداری میدیایی و نووسینی بابەتی ژینگەیی بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارەكان.
هەماهەنگیی لەگەڵ ژمارەیەك لە هونەرمەندان لە بواری ئامادەكردنی كلیپی ژینگەیی.
هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق/ دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كردنەوەی خولی هۆشیاریی ژینگەیی بۆ كارمەندانی كۆمیسیۆن.
بەشداریی هەفتانە لە پەیمانگای پێشنوێژان و وتارخوێنانی وەزارەتی ئەوقاف بە وانەی ژینگەیی.
تۆماركردنی چەند كورتە ڤیدیۆیەكی ژینگەیی بۆ منداڵان و لاوان لەبارەی ژینگە بەگشتی.
پێنجەم: لەبواری گۆڕانی كەشوهەوا
ئاراستەكردنی كەرتی تایبەت بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنانی ژینگەیی بۆ ڕێگریی لەگۆڕانی كەشوهەوا.
بەشداربوون لە كۆنگرە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە گۆڕانی كەشوهەوا.
بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكانی لێژنەی تەكنیكی تایبەت بە گۆڕانی كەشوهەوا.
نووسینی پلانی هەرێم بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا بە هاوكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان.
بەشداربوون لە كۆبوونەوەكانی تیمی باڵای گۆڕانی كەشوهەوا لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
بەشداربوون لە چالاكی و دانوستانی كۆنفڕانسی گۆڕانی كەشوهەوا لە وڵاتی ئیمارات (كۆپ 28).
بەشداربوون لە خولی تایبەت بە ژینگە و گۆڕانی كەشوهەوا بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگەی زێرەڤانی.
شەشەم: لەبواری هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەت و دەستە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان:
بەردەوامیی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی باڵای ژینگە لەگەڵ نوێنەرانی دەستە و وەزارەتەكانی حكومەت.
ئامادەكردنی یاداشتنامەی لەیەكگەیشتن لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان.
بەردەوامیی پەیوەندیی لەگەڵ ئاژانسەكانی وەك: جایكا، كۆیكا، جی. ئای. زێد، یو. ئێس. ئەید، یو. كەی. ئەید.
هەماهەنگیی لەگەڵ ڕاوێژكارانی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
ئاشناكردنی كونسووڵخانەی زۆربەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان بە بارودۆخی ژینگە و كێشەكانی.