بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
محەممەد شیاع سوودانی بەلایەوە گرنگ بوو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەربکەوێت بۆ ئەوەی هەندێک بابەت یەکلایی بکرێنەوە، بەتایبەتی بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.