پــارتــی هێز و خۆراگری رۆژانی سهخت
جێگەی هەڵوەستەكردنە لە ماوەی 61 ساڵی رابردووی دژایەتیكردنی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە جۆرها چەك و پیلانگێری و تیرۆر و گوشار و گەلەكۆمەكی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی و هەموو جۆرە جاش و سیناریۆ وقەیرانسازییەك ، تا ئێستا حزب و لایەن ودەوڵەتێك لاپەرەكانی مێژووی پارتی نەخوێند بێتەوە و پیێدا نەچوو بێتەوە ، ئینجا وەك ئەوەی جارێكی تر چانسی پووك وەك ئاسنێكی سارد بەرامبەر پارتێكی كۆڵنەندەری كە سەرچاوەی هێز و متمانە بەخۆ بوونی لە گەلێكی خۆڕاگر و فیداكار كە لە هەموو قۆناغە سەخت و هەستیارەكاندا لە پشت پارتی و سەركردایەتییەكەی بووە و هەرگیزیش سازشی بۆ هیچ دوژمن و داگیركەر و نەیارێكی ئەم خاك و نیشتیمانە نەكردووە
بۆیە ، باشتر وایە ئەوانەی كە خەون بە سەركەوتن بە سەر چیایی سەرەكەشی پارتی و بارزانی دەبینن باشتر وایە بروانن كە ئەوانەی پیش خۆیان چۆن هەڵدێران و ئاسەواریشیان نەما بوون بە پەندی زەمانە .
ئەگەر هەڵوەستە بەو چەند ئامراز وچەكانە بكەین كە لەماوەی ئەم 15 ساڵەی دواییدا لە پێناو رووخاندنی پارتی و قەوارەی كوردستان وحكوومەتەكەی بەكارهاتوو دەبینن كە :
یەكەم ،، بەكارهێنانی خەڵكی ناوچەكە لە دژی ناوچەیەكی تر بە پاساو بیانوویی بێ بنەما لە پێناو لێكترازان و ناوچەگەڕێتی
دووەم ،، چەندین جار خەونی نەزۆكی كودەتا بە سەر پەرلەمان و حكوومەتی كوردستان لە پێناو ناشیرینكردنی پرۆسەی دیموكراسی و سیمای جوانی هەرێمی كوردستان .
سێبەم ،، هێرش و پەڵاماردانی دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوە بارەگانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندام ولایەنگرانی لە پێناو چاندنی ڕق و دووبەرەكی .
چوارم ،، ڕێنشاندەری بۆ نەیارانی كورد بۆ بڕینی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان بەدیاریكراوی لە دوای سالی 2014 لە پێناو لاوازكردنی سەنگ و پێگەی ئابووری هەرێمی كوردستان وڕێگریكردن لە كاروانی ئاوەدانی و پێشكەوتنی كوردستان و ئینجا هاندانی خەڵك بۆ دژایەتیكردنی حكوومەت وقەوارەكەیان .
پێنجەم ،، دوای شكستی هەموو ئەو هەوڵانە بە چاوساغی و واژۆی هەمان ئەو كەسانەی كە لە ڕێگەی خۆپیشاندان و كودەتاوە نەیانتوانی ئەمجارەیان بەڕێگەی میلیشیا وسوپای داگیركەرەوە چانسی خۆیان بۆ داگیركردن و كۆتایی هێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 تاقیكردنەوە ، بەڵام لەوەش دا شكستی گەورەیان خواردوو و رووبەڕووی ئیرادە و بەرخودانی بەهێزی پێشمەرگە و دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتمانە بوونەوە .
شەشەم،، ئەمجارەیان هێرش وپەڵاماردانەكان بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەتایبەت لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو چڕتر بوونەوە ، بەتایبەتی بەكارهێنانی مووشەكی بالستیك و درۆن كردە ئامانجی شوێنە ستراتیژی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانوویی بێ بنەما بەڵام مەرامی سەڕەكی خۆرادستكردنی پارتی و حكوومەتی كوردستان بوو بۆ ئەجێندای وڵاتێكی ناوچەكە بەڵام ئەم خۆڕاگری و سیاسەت و دیپلۆماسییە ژیرانەیە خەونی دوژمنان و نەیارانی پارتی و كوردستان مایەپووچكردەوە .
حەوتەم ،، یەكێكی تر لەو سیناریۆیانەی كە دژی پارتی و قەوارەی دیموكراسی كوردستان بوو ، بەكارهێنانی دادگه وەك چەكێك بۆ لێدان و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە و سەروەرییەكانی هەرێمی كوردستان وئینجا هەڵبژاردنێكی دیزاینكراوبوو كە تێیدا نەك هەر پارتی بەڵكو هەموو دیموكراسی و پیكهاتە رەسەنەكانیان كردە ئامانج ، ئەوەش هەنگاوێك بوو بۆ دروستكردنی دەسەڵاتێكی كارتۆنی لە ژێر هەموونی وڵاتێكی ناوچەكە و كۆتایی هێنان بە قەوارەیەكی فیدراڵی كە بەرهەم خەبات وخوێنی شەهیدان و پیشمەرگە و خەڵكی تێكۆشەری كوردستانە .
بۆیە، جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە رووبەڕووی هەموو ئەو پیلانگێری و خەونی نەیارانی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی بووە و ڕێگەی نەدا خەونی دوژمنان و بەكرێگیراوان ئەوانەی كە سیاسەتێكی چەواشەكارانەیان دژی بە گەل و نیشتیمانەكەیان پیادە دەكرد و ببوونە دار دەستی ناحەزانی پارتی و كوردستان و ڕێگەیان نەدا كە هێڵەسوورەكانی كوردستان ببەرزێنرێت ، پەیامێكی ڕوون وڕاشكاویش بوو كە پارتی ئەو پارووە ئاسانە نییە كە بە ئاسانی قووت بدرێت .