نـــــــاتــــوانــن ئــیـــرادەمان لێ بستێنن...

نـــــــاتــــوانــن ئــیـــرادەمان لێ بستێنن...

لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە پارتی دیموکراتی کوردستان گرەوی کردووە لەپێناو کوردستان ،لەکاروانێکی نەپساوەدا ڕێگای ململانێی کوتیتەوە، نەماندووبووە نەکۆڵدەدات ، دەبێ هەر سەرکەوێت ،بەداخەوە لەماوەی رابردوودا بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابووری و یاسایی، فشاری زۆر لە سەر هەرێمی کوردستان دروست کرا، بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافە دەستوورییەکان ببیت ، بەڵام لەسایەیی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی وپارتی بە پشت بەستن بەخوای گەورەو گەلی کوردستان تواندرا بەسەر گشت پیلانەکان سەربکەوین ،بەرەوداهاتوويه‌كى باشتر و سه‌قامگير و ئاسووده‌ هه‌نگاو دەنێین ...
دەبێت خەلکی کوردستان لە یادی نەکات کێ بوو لەکاتی تەنگانەدا لەگەلی مایەوە وئامادە نەبوو ملکەچی ھیچ فشارو ھەرەشەیەک بیت ،دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بێت ،بە ھەموو رێگەیەکیش داکۆکی لە قەوارەی سیاسی و ماف و دەستکەوتە دەستوورییەکانی کرد ...
دەبێت ئەوانەی خەونیان بە لەناو بردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەدیت ، بە چ ڕوویەك وەڵامی خەڵكی کوردستان بدەنەوە...
بە دلنیایەوئازارەکان کۆتاییان دێت بەڵام ئەوانەی بونەتە هۆی ئازار هەرگیز لە بیر ناکرێن....

Top