بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە تایوانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە تایوانی هەژاند

 

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری هوالین لە ڕۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند.

ڕووپێوی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٧.٤ پلە لە شاری هوالین کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی تایوان ڕاگەیاند.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٣٤.٨ کیلۆمەتر و ١٨ کیلۆمەتر لەسەر زەوی لە دووری هوالین ڕوویداوە.

لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیەدا چەندین باڵەخانە وێران بوون. تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی و زیانی دارایی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەكراوەتەوە.

ئیدارەی جیۆلۆجی ناوەندی تایوان (CWA) دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی بۆ ناوچەکانی باکووری دوورگەکە دەرکرد.

هەروەها دەزگای جیۆلۆجی ژاپۆن هۆشداری تسونامی بۆ دوورگەکانی ئۆکیناوا و میاکۆژیما لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کە بەرزییەکەی دەگاتە 3 مەتر.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top