هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
لەم هێرشەدا کوژراو وبریندارهەبووە و زیانی داراییشی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێكی ئاسمانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر گوندی "سامۆتۆیۆکا" لە ئۆکرانیا کەسێک کوژرا.
لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا سێ کەس بریندار بوون كە یەكێكیان منداڵە و دوکانێک و ماڵێکی کلتوریش وێران بوون.
هەروەها ئاگرێك کە بەهۆی ئەم هێرشەوە دروستببوو کۆنتڕۆڵکرا و بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوە پێنج ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشت.
گوڵان: سەردار خەلیل