نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ١٧١ کارمەندمان گیانیان لەدەستدا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ١٧١ کارمەندمان گیانیان لەدەستدا

 

 

 

دەزگای فریاگوزاری و دامەزراندن بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵات نزیک "UNRWA" لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: کە ١٧١ لە کارمەندەکانی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، کە سوپای ئیسرائیل بۆماوەی ٦ مانگە لە هێرشەکانی بەردەوامە.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دوو لەسەر سێی نەخۆشخانەکانی غەززە لەکارکەوتوون و سەرەڕای نزیکبوونەوەی برسێتی لە کەرتی غەززە، هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بڕی ئەو هاوکارییە مرۆییانەی کە بۆ ناوچەکە دەنێردرێت، بەدی نەهاتووە.

لە درێژەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە سەرتاسەری کەرتی غەززە بەتایبەتی لە ناوچەی ڕیمال لە نزیک نەخۆشخانەی شەفا و شاری خان یونس، خەڵکی سڤیل لەم کەرتە گیان لەدەست دەدەن و ماڵ و ژێرخانی مەدەنییەکان وێران دەبن.

سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شاری ڕەفح کە میوانداری زۆرێک لە پەنابەرانی فەلەستینی دەکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top