دیاریکردنی ٢٨.٣٧ کیلۆمەترێکی دیکە لە سنووری هاوبەشی نێوان قرغیزستان و تاجیکستان
تاجیکستان و قرغیزستان لەسەر سەقامگیرکردنی 28.37 کیلۆمەتر لە بەشی سنووری کێشەلەسەری نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتوون.
دەزگای زانیاری ڕۆژنامەوانی حکومەتی قرغیزستان ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تاجیکستان و قرغیزستان لەسەر سەقامگیرکردنی 28.37 کیلۆمەتر لە بەشی سنووری کێشەلەسەر گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
لەسەر بنەمای ئەمەش کاربەدەستانی دوو وڵات لە ٢٤-٢٩ی ئادار لە شاری بادکەندی قیرغیزستان کۆبوونەوە و پرۆتۆکۆلێکیان لەسەر ئەم بابەتە واژۆ کرد.
هەروەها کۆبوونەوەی داهاتوو لە هەمان بواردا لە تاجیکستان بەڕێوەدەچێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە قیرغیزستان و تاجیکستان سنوورێکی هاوبەشیان بە درێژایی ٩٧٠ کیلۆمەتر هەیە ، بەڵام لەسەر نزیکەی ٥٠٣ کیلۆمەتر كێشەیان هەیە.
گوڵان: سەردار خەلیل