لە دوو هێرشی چەکداری لە سیستان و بەلوچستان 6 كه‌س کوژراون

لە دوو هێرشی چەکداری لە سیستان و بەلوچستان 6  كه‌س کوژراون

 

فەرماندەی سپای پاسدارانی شاری بێنت و دوو سەرباز لەگەڵ بەرپرسی شورای ئیسلامی شاری بێنت لە کاتی هێرشێکی چەکداریدا کوژران.

دوابەدوای هێرشی چەکداری بۆ سەر ڕێوڕەسمێک لە شاری "بێنت"، شاری نیكشەهر، سیستان و بەلوچستان، ٤ کەس کوژران کە ٣ كەسیان سەربازبوون.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەم هێرشە چەکدارییە دوای ئاهەنگی عاتفی بووە، لەو ماوەیەدا 4 کەس کوژراون و 2 کەسیش برینداربوون.

فەرماندەی سپای پاسدارانی شاری بێنت و دوو سەرباز لەگەڵ بەرپرسی شورای ئیسلامی ئەم شارە لەم هێرشە چەکدارییەدا کوژران.

لە لایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە، لە ئەنجامی تەقەكردنی چەکداران بەڕووی ئۆتۆمبیلی ئەفسەرانی پۆلیس لە شاری خاش لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، ٢ سەرباز کوژران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top