سوپای ئیسرائیل: "لە لایەن ئێرانەوە بە مووشەکی بالیستیی هێرش کراوەتە سەرمان"
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە لایەن ئێرانەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرشیان کراوەتە سەر و لەسەرانسەری وڵات زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لێدراون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە "چەند خوولەکێک پێش" لە ئێرانەوە هێرش کراوەتە سەریان.
بە هۆی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ئیسرائیل کراون، زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لە تەلئەبیب و سەرانسەری ئیسرائیل لێدراون.
ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردووە کە ئاگاداری خۆیان بن و لە شوێنە گونجاوەکان پەنا بگرن.
گوڵان: سەردار خەلیل