بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر چاوی بە قوتابیانی کورد دەکەوێت لە شاری ئەلئەسکەندەریە
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداری لە رەوشی قوتابیانی کورد لە وڵاتی میسر ئەمرۆ شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سەردانی شاری ئەلئەسکەندەریەی کرد و چاوی بە کۆمەڵێک قوتابی کورد کەوت کە لە زانکۆی ئەو شارە درێژە بە خوێندن دەدەن
بەرپرسی مەکتەبی پارتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و داوای لێکردن کەوا هەموو هەوڵەکانیان لە پێناو بەدەست هێنانی بروا نامەی باڵا بێت بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی گەل و نیشتمانیان بکەن، بەتایبەتی لە وڵاتێکی وەک میسر کەوا هەموو ئاسانکاری بۆ ئامادە کردون و رێز لە میللەتی کورد دەکرێت هەروەها بنەن بە باڵوێز بۆ نیشاندانی رووی راستەقینەی وڵاتەکەیان، لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بەپرسی مەکتەبی پارتی تشکی خستە سەر بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان و بەتایبەتی پرۆسەی هەڵبژاردن کەوا ئەرکێکی نیشتمانییە بەشداریکردن و دەنگدان بەو لایانەی ویژدانیان ئاسودە دەبێت، هەروەها جەختی لەسەر کارە خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانی و ئارامی لە کوردستان کە بەرقەرارە لە سایەی کابیبەی نۆی حکومەتی کوردستان، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کرد کەوا کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێچەوانەی سەرجەم لایەنەکانی دیکە روون و ئاشکرایە بۆ خزمەتکردنی زیاتری کوردستان
قوتابیان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و سوپاسی بەرپرسی مەکتەبی پارتیان کرد لە قاهیرە