پـــارتـــی هــێـــزی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆری و بڕیاره سه‌پێنراوه‌كانه
پارتی دیموكراتی كوردستان كه بناغه‌دانه‌ره‌كه‌ی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانییه ، هه‌ڵقوڵاویی گه‌لێكی ئاشتیخواز ودیموكراسیخواز ئازادیخوازه له پێناو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زۆرداری وداگیركاری و وه‌ك چیایه‌ك ڕووبه‌ڕووی دیكتاتۆڕه‌كانی سه‌رده‌می خۆی و ئێستا وه‌ستاوه‌ته‌وه و مێژوویش گه‌واهیده‌ره كه، له پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه باج وقوربانی و خوێنی زۆری به‌خشیووه ، بۆیه ، پارتی و گه‌لی كورد ئاوێته‌ی یه‌كترن و هه‌رچه‌نده دوژمنان و نه‌یاران و چ جۆره چه‌ك و پیلانگێرییه‌ك له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجام بده‌ن ، ناتوانن له‌یه‌كتریان جیا بكه‌نه‌وه، پارتی به‌ڕێبه‌رایه‌تی بارزانی به پێی هه‌لومه‌رجه‌كان رژدبووه له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی وچه‌سپاندنی ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول له 1961 له ماوه‌ی 9 ساڵ "ئۆتۆنۆمی و ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری له عێراقی ئه‌و سه‌ردمه چه‌سپاند بێت ، ئه‌وا له شۆڕشی پێشكه‌وتنی خوازی گوڵان له ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ دواتر ، سه‌ركردایه‌تی ڕاپه‌ڕینه شكۆمه‌نده‌كه‌ی ساڵی 1991 كرد و ئینجا به‌ڕێنه‌مایی و بڕیاری سه‌رۆك بارزانی كارله سه‌ر دامه‌زراوه‌یی كاره‌كانی دوای ڕاپه‌رین كه خۆی له هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیانه و ئینجا دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ئینجا فیدراڵی كرا له‌گه‌ڵ باوه‌ری ته‌واو به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان به‌خشینی ماف و هاوبه‌شی پێكردنیان له له پرۆسه‌ی حكوومرانی ودیموكراسیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك دا و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی پارتی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م و به گه‌واهیده‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و چاودێره‌كانیان ، له پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئه‌زموونی حكوومرانی كوردستان له كورسی و به‌شی خۆی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی باج و قوربانی داوه تا به ئه‌مڕۆش باجی ئه‌و ماف به‌خشینه‌ی خۆی ده‌داته‌وه چونكه هه‌رگیز باوه‌ری به خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌ویی نه‌بووه نه‌ك له كوردستان به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه هه‌وێنی دیموكراسیخوازی و ئاشتیخوازی و سیمبوڵی پارێزگاریكردن بووه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و پێكهاته‌كان .
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌ستی پێكراوه پیلانگێری دوژمنانی ئه‌م قه‌واره‌یه و پارتی له هه‌وڵی گۆشه‌گیركردن و په‌راوێزخستنین له سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه‌دا ، چونكه پارتی ئه‌و هێزه دیموكراسیخوازی و دژه دیكتاتۆری و داگیركارانه‌یه كه هه‌رگیز باوه‌ریان به پێشكه‌وتن و مافه‌ره‌واكانی كوردوكوردستان و بوونی قه‌واره‌یه‌ك نییه كه ده‌یان ساڵ حكوومرانی ئه‌وان پێشكه‌وتوو تر و گه‌شه‌سه‌ندووتره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وا خاوه‌ن سه‌دان ملیارد دۆلارن به‌ڵام جگه له به‌كارهێنانی بۆ دروستكردنی مووشه‌ك و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و میلیشیا و كاری تێكده‌رانه بچووكترین پرۆژه و خزمه‌تیان به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی نێو وڵاته‌كانیان نه‌كردووه ، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ دروستكردنی ده‌یان كۆسپ و ته‌گه‌ره ئه‌و دوژمنانه بۆ حكوومرانییه‌كه‌ی و پارتی وه‌ك به‌رپرسیار و خۆبه‌خاوه‌ن زانینی به‌ڵام توانیوێتی زیاتر له ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات .
له ئێستاشدا ئه‌وه‌ی هه‌ستی پیده‌كرێت به‌رێگه‌ی سیناریۆی به‌كارهێنانی دادگه و ده‌ركردنی چه‌ند یاسا و نه‌خشیه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندیی كۆیڵه و ئه‌و حزبانه‌ی كه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وانن خه‌ونی زیان گه‌یاندن به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه ژیانی دیموكراسی كوردستان ده‌بینن ، بۆیه ، بابه‌تی پارتی ترس نییه له به‌شداركردن یان نه‌كردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو هه‌ڵوێسته به‌جێ و دروسته‌كه‌ی بۆ ئه‌و راستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناچێته ژێر بڕیاری دادگایه‌كی نافیدڕاڵی كه ئاڕاسته‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ك ته‌نها ده‌ستوه‌ردانه له سه‌روه‌رییه‌كانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو هه‌وڵێكه لاوازكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی گه‌لی كورد و دیموكراسی و پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان وسه‌قامگیری و ئاشتییه‌كه‌ی و بنكۆڵكردنی گشت ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه له پێناویدا تێكۆشان و قوربانی به‌خشیووه و ئێستاش تاكه لایه‌نانه و ناده‌ستوورییانه كار بۆ خۆسه‌پاندن به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ،به‌ڵام پارتی و بارزانی و جه‌ماوه‌ری كوردستان هێزی ڕه‌تكرده‌وه‌ی دیكتاتۆری و بڕیاره خۆسه‌پێنره‌كانه ..