جا ئێوە کەی سێلفی سەرکەوتنتان هەیە !

جا ئێوە کەی سێلفی سەرکەوتنتان هەیە !

بۆ ستران عەبدولا کە دەلێت خوا دەکا نەکرێینە شەریک لە شکستەکانت سێلفی سەرکەوتنمان مەگرن .
مسرور بارزانی کاتی ئەوەی نییە نەک لەگەڵ رەزا گران و بێ ئاستێکی وەک تۆ سێلفی بگرێ ، بگرە کاتی ئەوەشی نییە مەرحەبای سەرۆکەکەشتان بکات ، چۆنکە جەنابیان لە پێناو جێ بە جێ کردنی ئەرک و داهاتوویەکی رووناک بۆ هەرێمی کوردستان خەریکی دانیشتن و کۆبوونەوە و کوربەندەکانی جیهان و هەرێمە لەگەڵ سەرۆک و وەزیر و بازرگان و دیبلۆماتکار و تەواوی کاربەدەستەکانی جیهان بۆ بەرەو پێشبردنی گشت سێکتەرەکانی حکۆمەت لە هەرێمی کوردستان .

جا ئێوە کەی سێلفی سەرکەوتنتان هەیە ! هەموومان ئەوە دەزانین سێلفی سەرکەوتنی ئێوە تەنیا لەو کاتانەیە کە لە بەرژەوەندی خەڵک و هەرێمی کوردستان بدەن ، هەر بۆیەش لە خیانەتی شازدەی ئۆکتوبەر و دوای خیانەتی شازدەی ئۆکتوبەریش ئەوەندەی ئێوە لەگەڵ خەزعەلی و قائانی و راکان جبوری و حەشد و پاسدار سێلفیتان گرتووە زاکیرەی موبایلەکانتان بەشی یەک سێلفی ناکات کە لەگەڵ یەک کەس لە هەرێمی کوردستان بگرن !!

لە ٦٦ وە هەتا ئێستا ئەو کاتەی کە ئێوە ناوی لێ دەنێن سەرکەوتن تەنیا ئەو کاتەیە کە ئاغا ئێرانییەکان دەست لەشانی ئێوە دەدەن لە بەرامبەر دروست جێ بە جێ کردنی پلان و بەرنامەکانیان دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان .

چاک لەوە حاڵی ببن مسرور بارزانی هەتا خوای گەورە و خەڵکی هەرێمی کوردستانی لە پشت بێت بە حەوت پشتی وەک تۆ و حزبەکەت ناتوانن تۆشی شکستی بکەن ، تەنانەت بەو عەینەکە زەرەبینەتەوە لە دیار سەرکەوتنی مسرور بارزانی دەبێت هەمیشە ئاخ و داخ هەڵکێشیت و شەق ببەیت .

Top