زێلێنسکی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیای لە کارەکەی دوورخستەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی ئەم وڵاتەی لە کارەکەی دوورخستەوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەلێکسی دانیلۆڤ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی ئەم وڵاتەی لە کارەکەی دوورخستەوە.
فەرمانی دەرکردنی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکرانیا لەلایەن ماڵپەڕی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە بڵاوکرایەوە.
لە بەرامبەردا زێلێنسکی، ئەلێکساندەر لیتڤینێنکۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری دەرەکی وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانی ڕاگەیاند.
گوڵان: سەردار خەلیل