ژمارەی قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ گەیشتە ١٤٠ کەس

ژمارەی قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ گەیشتە ١٤٠ کەس

 

ژمارەی قوربانیانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هۆڵی کۆنسێرتەکانی پایتەختی ڕووسیا بۆ ١٤٠ کەس زیادی کرد.

میخائیل مۆراشکۆ، وەزیری تەندروستی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ٢٢ی ئازار بۆ سەر هۆڵی کۆنسێرتەکانی "هۆڵی شارەوانی کرۆکۆس" لە مۆسکۆ بۆ ١٤٠ کەس زیادیکردووە.

ئاشکراشی کرد، چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکە لە نەخۆشخانەکان بەردەوامە، و دەشڵێت: بەداخەوە ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکانیش گیانی لەدەستداوە.

لە ٢٥ی ئازاردا، سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا، ئەلێکساندەر باستریکین، کوژرانی ١٣٩ کەسی لە کاتی هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ ڕاگەیاند.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هۆڵی کۆنسێرتەکانی "کرۆکۆس سیتی هاڵ " لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا شەوی ٢٢ی ئازار لە کاتی کۆنسێرتێکدا لەلایەن کەسانی چەکدارەوە هێرش کرایە سەر.

گروپی تیرۆریستی داعشی خۆراسانی بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top