بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی دروستکردنی سێ قوتابخانەی ١٨ پۆلی بەسەر دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی دروستکردنی سێ قوتابخانەی ١٨ پۆلی بەسەر دەکاتەوە

.
ئەمڕۆ سێشەممە,٢٦-٣-٢٠٢٤, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی لەپەروەردەی گشتی, دوای دانانی بەردی بناغەی سێ پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ١٨ پۆلی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بنەسڵاوە لەسەر بودجەی ڕێکخراوی" UNHCR" و بە گوژمەی ٢,٥٩٧,٥٢٧,٠٠٠ دوو ملیارد و پێنجسەد و نەوەت وحەوت ملیۆن و پێنجسەد و بیست و حەوت هەزار دیناری عێراقی دروست دەکرێت بەسەر کردەوە, وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک کارەکانیان بەکۆتا بیت, شایەنی باسە, ڕێکخراوی ناوبراو کارەکانی هەرسێ پرۆژە بەخێراییەکی زۆر بەڕێوەدەبات و بەهاوکاری و هەماهەنگی و سەرپەرشتی وەزارەتی پەروەردە. مەبەست لەسەردانەکەی بەڕێزیان سەرپەرشتی راستەوخۆی کارکردنە لە هەر سی پڕۆژەکە و دەستخۆشی لە ئەندازیاران و کرێکارەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

Top