بۆ چی ئەو هەڵبژاردنە مینرێژكراوە؟
بەیاننامە و بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی بەرچاو روونی و دۆخی ناڵەباری سیاسی عێراق و كوردستان ئەو پێشێڵكاری و بڕیارە یەك لەدوای یەك و سپێنەرانەی كە دادگای بەناو فیدڕاڵی بەرامبەر بە گەلی كورد وكوردستان دەیكات ، نەك هەر جێگەی هەڵوەستەكردن و گومانە، لە كوردستانیش شاگەشەبوون و پشتیوانیكردنی هەندێك كەس ولایەنە و دەزگە میدیاكانیان تێبینی و مینرێژكراوی ئەو هەڵبژاردنەی زیاتر ئاشكرا تر كرد ، لەگەڵ هەڵمەتێكی چەواشەكارانە گوایە پارتی ڕێگە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن نادات تا لە دوو ڕێگەوە زیان بە ناوبانگی قەوارەی یاسایی و دەستووری و دیموكراسی كوردستان بگەێنن كە پارتی دیموكراتی كوردستان پارێزەرێتی .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ، هەموو ئەو كەس ولایەنانەی كە دڕكیان بە بڕیارە فێڵبازانەكەی دادگای بەناو فیدڕاڵی و ئینجا لە پشتەوە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی كورسییەكان بە دەستی دەرەكی بۆ ئەو خەون و ویستانەی كە نەیارانی پارتی وكوردستان نەخشەی بۆ داڕشتبوو و خوێندنەوەی سەركردایەتی پارتی و هەمیش جەماوەرەكەی و تێبینی لە سەر كۆمیسیۆن و بڕیاری تری نادادپەوەرانە هەڵوێستێكی ژیرانە بوو بەرامبەر بەشێك لەو هەموو دۆسییە و كێشانە كە وەك دەیان مینی چێندراوە بەرامبەر پارتی و ئەزموونە دیموكراسی وپێكهاتەكانی ، بۆیە ، ئەگەر بەوردی هۆكارەكانی ڕەتكردنەوەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنێكی مینرێژكراو لەلایەن پارتییەوە بۆ ئەو راستییانە دەگەڕێتەوە كە بڕیتین :
یەكەم ،، بەردەوامی بڕیارە پێشێڵكاریی و دەستوەردانە نایاسایی ونادەستوورییەكانی دادگای بەناو فیدڕاڵی دژی كوردستان ، بەتایبەت لەوبواری یاسایی هەڵبژاردن ، بەتایبەتی كە بوغرایی و تاكڕەوی گەیشتۆتە قۆناغێك كە خۆی لە شوێنی پەرلەمان وسەرۆكایەتی كۆمار و حكوومەت دەبینێتەوە ، كە خۆی لە خۆیدا پێچەوانەی گشت بنەماكانی دەستووری هەمیشەیی عێراقە .
دووەم ،، زیاتر لە 10 ساڵە حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ستەمكارانە ترین فشاری ئابووری و سەربازی و پێشێڵكاری و سیاسەتی مووچەبڕین و بودجەبڕین بە پاساو و بیانووی بێ بنەما و نادەستووری دژی كوردستان دەكەن بە بێ ئەوەی دادگا بچووكترین بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكات .
سێیەم ،، سیاستەكانی فاشیزمییەكانی لە بەغداوە بە ئاڕاستەی لێدانی شكۆ و ئیرادە و سەروەرییەكانی كوردستانە كە ئامانج مل پێكەچكردنە بە فەرمان و پیلانگێری پێشتر دراێژراو دەرەكی ، بەڵام خۆراگری و ئیرادەی خەڵكی كوردستان وەك رابردوو هەموو ئەو مین و خەونانە پووچەڵا دەكاتەوە ، كاروانی خەباتمان بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانمان بەردەوامە .
چوارەم،، دەسەڵاتدارانی عێراق چەند ساڵێكە بە زێهنییەتی زۆرینە و تاكڕەوانە مامەڵە لەگەڵ كوردستان دەكەن و گشت بنەماكانی هاوبەشی وسازان و هاوبەسەنگی كە هەموو هێزولاینەكانی عێراق لە سەر كۆك بوون لەگەڵ دەستووری هەمیشەیی پاشگوێ خست و ئێستا تەنها بەفەرمانی وڵاتانی هەرێمی جوڵە دەكەن .
پێنجەم ،، لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان بە پاڵپشتییەكی زۆری دارایی و میدیا و بەكارهێنانی دەیان كەسی پیسپۆر لە بواری دەروونی هێرش وپەڵاماردانێكی چڕ و تێروتەسەڵ دژ بە هەرێمی كوردستان و دەستكەوت وپێشكەوتنەكانی كە مێژوو و هەموو كەسێكی ژیر ئاگادارە كە لەگەڵ ناوچەكەكانی تری عێراق بەهیچ شێوەیەك بەراوەرد ناكرێن، جێبەجێ دەكرێت ، بەتایبەتی كە پارتی ئاڵاهەڵگری ئەو گەشەسەندن و ئاوەدانی و ئەرك وبەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەڵگرتووە وەك شانازییەكی نەتەوەیی و مێژوویی.
شەشەم،، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە لەماوەی چوار ساڵی رابردوو ، بە دەیان جار بە ڕێگەی مووشەك و درۆَنەوە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی هەولێری پایتەختی كوردستان و شوێنەگرنگە ئابووری و ستراتیژییەكانی لەلایەن ئێران و گروپ و میلیشیا لە یاسا دەرچووەكان كراوەتە ئامانجی دوژمنكارانە بەڵام بە بێ ئەوەی ئەو دادگا نا فیدڕاڵی وعێراقی فاشیزمی بچووكترین هەڵوێست و كاردانەوەیان بۆ ئەو پێشێڵكارییانە هەبێت ، ئەوەش ئاماژەیە بە نەبوونی سەروەری و یاسا و كۆنتڕۆڵكردنی ئەو وڵاتە لە لایەن وڵاتانی هەرێمی كە هەموو ئەو هەوڵانە ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ ئامانجیان لێدانی ئیرادە و پێگە و شكاندنی شكۆ پارتی و قەوارەی هەرێمی كوردستان ، بەڵام پارتی هەمیشە وەك چیاییەك پۆڵایین رووبەڕووی هەموو ئەو پیلانگێرییانە وەساتەوەتەوە و مێنەكانی بەردەمی پووچەڵكردۆتەوە ، لەگەڵ ئەوەش هەمیشە پارتی و سەركردایەتییەكەی خۆی بە خاوەن دۆزی رەوای گەل و نیشتیمانەكەی دەزانێت ، بۆیە بەدرێژایی مێژوو زۆر بوو ئەوانەی كە خۆیان تاقیكردەوە بۆ نەهێشتنی پارتی و رێبازی بارزانی بەڵام ئەوان لەناوچوون و پارتی هەر بەهێزتر لە جاران بەردەوام بوو لە خەبات و سەركەوت .
حەوتەم ،، بۆیە، ستراتیژ و ئامانجی پارتی لە بەشداری نەكردنی ئەو هەڵبژاردنە مینرێژكراوە ، پەیامێكی ڕاشكاو و روونە بۆ دوژمنانی كوردستان و فاشیزمەكانی عێراق بەوەی پارتی تەپۆڵكەیە نییە كە هەر دوژمن و نەیاران بەسەریدا هەڵگژێت بەڵكو چیایەكی سەرەكەشە كە دەیان دوژمنان و نەیاری كوردستانی هەڵدێراوە ، پارتی ژمارەیەكی گەورەیە لە هاوكێشە سیاسی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و بە پیلانگێری و قەیرانی دەستكردەكان و فشاری كۆیڵە و بەكرێگیراوان نەك هەر لاواز نابێت و ناكەوێ بەڵكو هەرگیز ناكەوێتە ژێر كاریگەریان ، گڕەوكردن لە سەر پارتی و شكاندنی خەونێكە كە هەرگیز نایەتەدی و مێژوو و داستان و خەباتی بێ وچانی بارزانی و رێبازی بارزانی و پارتی گەواهیدەرەن كە چۆن رووبەرووی گەلەكۆمەكی و پیلانگێریی و تیرۆر و گەمارۆدان ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بۆوە و هەرگیز ئەنفال و كیمیاباران و تانك و تۆپ و فڕۆكە و گەمارۆكان نەیانتوانی ئیرادەی كوردایەتیمان لاواز بكەن و ساردمان بكەنەوە لەخەبات.
بۆیە، ئیتر هەموو راستییەكان روون بوونەوە ، هەر هەنگاوێك لەلایەن فاشیزمەكانی عێراق و دادگای بەناو فیدڕاڵییەوە ، هەر لە بارەی مووچە و بودجە و پرسە نێوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پرسێكی چارەنووسسازی وەك هەڵبژاردنی كوردستان و ئینجا بێ هەڵوێست بوو بەرامبەریان واتا كۆتایی هێنان بە قەوارەی كوردستان ورادەستكردنی بە دوژمنانی دەرەكی و ناوخۆیی كە ئەوەش خەونێكی نەزۆكە كە هەرگیز نایەتەدی .