لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ژمارەیەک کەس کوژراون و بریندار بوون

لە هێرشەکەی سەر هۆڵی شارەوانی کرۆکوس لە مۆسکۆ، لانیکەم سێ چەکدار تەقەیان لە خەڵكەكە کردووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لەو بینایەی کە هۆڵی کۆنسێرتەکەی تێدابووە ئاگری گرتووە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top