ڕووسیا: دامەزراوەکانی وزەمان لە ئۆکرانیا کردە ئامانج

ڕووسیا: دامەزراوەکانی وزەمان لە ئۆکرانیا کردە ئامانج

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا ڕێکخستووە، لەوانە دامەزراوەی وزە و پیشەسازی بەرگریی، ئەو ناوچانەی کە بەکرێگیراوانی بیانی تێیدا جێگیرکراون، کۆگاکانی تەقەمەنی و ناوەندەکانی هێڵی ئاسنین.

بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە مووشەکی وردی دوور مەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەو شوێنانەیان کردووەتە ئامانج کە ئاماژەیان پێکراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە هۆكاری ئەوەی کە ئۆکرانیا چووەتە ناو ناوچەی بێلگۆرۆد ڕووسیا وەڵام داوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، سوپای ڕووسیا ٤٩ هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بە مووشەکی کینجال هایپەرسۆنیک، مووشەکی دوور مەودا، سیستەمی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top