خــــۆچــه‌ماندنه‌وه‌، هونه‌رى تێگه‌يشتن و تێگه‌ياندنى لاواز كردووه‌!

خــــۆچــه‌ماندنه‌وه‌، هونه‌رى تێگه‌يشتن و تێگه‌ياندنى لاواز كردووه‌!

له‌ ئێستادا كه‌ به‌ فيتى تاران و به‌غدا و گوێڕايه‌ڵيى و خۆچه‌مانه‌وه‌ى لايه‌نێكى سياسى له‌ باشوورى كوردستان(به‌شدار له‌ حوكمڕانى و هاوكات به‌رهه‌ڵستكارى ده‌سه‌ڵات!!) بۆ ئه‌و پيلانگێڕييه‌، به‌نيازن ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد له‌ باشوورى كوردستان بكه‌ن به‌ "قاوتى به‌ربا" و له‌ پێناوى به‌رژه‌وه‌نديى حزبى، ئاماده‌ن دادگاى فيدڕاڵى و كۆميسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ سه‌رووى ئيراده‌ى هاونيشتمانييانى هه‌رێمى كوردستان، سيناريۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركووك دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌، به‌ نه‌هێشتنى چواربه‌ن(كورسى)ى كۆتاكان و له‌سه‌ر حيسابى گورزوه‌شاندن له‌و پێكه‌وه‌ژيانه‌ ئاشتييانه‌يه‌ى كه‌ كوردستانى له‌ ڕوانگه‌ى گه‌لانى جيهانه‌وه‌ جوانتر كردووه‌، پێويسته‌ به‌ره‌ى خه‌ڵك و هاونيشتمانييان و پارتى ديموكراتى كوردستان، به‌ بێ چاودێريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوووه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى باشوورى كوردستان به‌شدارى نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگى ده‌نگده‌ران به‌پێى(چورته‌)ى به‌غدا و تاران، له‌و په‌ڕى ساخته‌كاريدا هه‌ژمار ده‌كرێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌ستى ئه‌مينى سه‌ربه‌خۆييخوازان ده‌ربێنن و به‌ كڕنۆشبه‌ران بۆ داگيركه‌رى كوردستانى بسپێرن.

Top