وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نامەیەکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نامەیەکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و بە "دۆستی ئازیز" ناوی دەبات.
رۆژی هەینی، 22ـی ئادار، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت كه تيايدا "هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باش" بۆ سەرۆکی هەرێمی کورستان ده‌خوازێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له نامه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا نووسيوويه‌تى: "به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له ناخه‌وه پيرۆزبايى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه."
هه‌روه‌ها "هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا."
ساڵانە لەگەڵ هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی و بەهار کە لە 21ـی ئادار دەستپێدەکات، لە ئێوارەی رۆژی 20ـی ئادارەوە لە سەرانسەری کوردستانی گەورە - باکوور، باشوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا و کوردستانی سوور - ئاهەنگی جەژنی نەورۆز سازدەکرێت.
یەکێک لە دیارترین ئەو شوێنانەی ئاهەنگی نەورۆزی تێدا بەشێوەیەکی بەرفراوان سازدەکرێت، قەزای ئاکرێیە لە سنووری پارێزگای دهۆک؛ بەگوێرەی ئاماری گەشتوگوزاری ئاکرێ، تەنیا لە رۆژی 20ـی ئادار نزیکەی 75 هەزار کەس بۆ کەرنەڤاڵی نەورۆز روویان لەو شارە کردووە.
ساڵی 2010 نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 21ی ئاداری به رۆژی جیهانیی جه‌ژنی نه‌ورۆز ناساند.
بەپێی رێکخراوی یونسکۆ، زیاتر لە 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا یادی نەورۆز دەکەنەوە، ئەو رێکخراوە لە ساڵی 2009دا جەژنی نەورۆزی خستە نێو لیستی کولتوورە فەرهەنگییە نامادییەکان و زیاتر لە 11 نەتەوەش یادی دەکەنەوە.