ڕاســتــکـــردنـــەوە ((پـــارتـــی)) بایکۆتی نەکردووە ..

ڕاســتــکـــردنـــەوە ((پـــارتـــی)) بایکۆتی نەکردووە ..

پارتی نە ئێستا نە لە داهاتوو بایکۆتی هەڵبژاردن ناکات لە هیچ دۆخێک لەگەڵ ئەوەدا نیە کە گرفت بۆ پرۆسەی دیموکراسی دروست بکات و گرفتێک بێنێتە پێشەوە بۆ ئامانج و بەرژەوەندی خۆی و کە پێشنیاری خۆیەتی بۆ گەڵەکەی بەڵام بە زمانێکی پاراوی کوردی ڕایگەیاندووە کە بەژدار نابن و ناچنە ژێر باری بڕیارێکی سیاسی و دوور لە یاسا کە لە لایەن دامەزراوەیەکی نادەستوریی دەرکرابێت بە زمانی عەرەبی و بە عەقڵ و بڕیارێکی ئەجێندایی دەرەکی دژە کوردستانی. بۆیە پارتی بەژداری ناکات جیاوازیەکە ڕوونە بایکۆت واتا هەڵبژاردنێک بێ پارتی کە ئەمە هەرگیز روو نادات لە ئەگەری روودانیشی رێژەی ئەنجامدانی هیچ بەهایەک دروست ناکات کە بیانەوێی ئیتر هەنگاوبنێن بۆ زیاتر چوونکە بیرمانبێت لە تەواوی هەڵبژاردنەکان هەرێم و عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و تەنانەت رێکخراو و سەنیدکاکانیش پارتی پێگەی جێگیر و سەقامگیری هەیە لە پلەی یەکەم بە گەڕانەوە بۆ ٩٠ تاکو دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بگرە ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەمیشە لایەنەکانی تر کێبرکێ دەکەن لەسەر پێگەی دووەم و سێیەم تاکو بتوانن شەریکایەتیەک بکەن لەگەڵ پارتی بۆ دروستکردنی حکومەت بەژدار نەبوونی پارتی واتا ئیرادە و شکۆی گەڵێک دەپارێزێت و هەڵبژاردنێک ناکرێ لە هەرێمی كوردستان کە رێرەوی دیموکراسی بەکاربێت بۆ مەرکەزیەت گەر وتر بڕوانین ئەو بیرکردنەوە و بوونبەمۆدێلە دروست بووە لای هزری سیاسی و ئاغاکان کە فیدڕالیەت بێ بەها بکرێت ڕاشکاو بین عێراق و عێراقچیەکان باوەڕیان بە فیدرالی نماوە وە لە رێگەی جیاواز جگە لە جەنگ ئابڵوقە کە سەرکەوتوو نەبوون ئێستا دەیانەوێ لە رێگەی دامەزراوەی نافەرمی قەوارەی هەرێم بخەنە مەترسی یان زیان بگەێنن بە دەنگ و سەنگی کورد کە پارتیە کە ئەمەش وەک رۆژی رووناک دیارە سەرناگرێ وترر ورد بینەوە پارتی جوانترین ڕێگایی هەڵبژاردوە بۆ هەڵوێست چوونکە ئەو بڕیارەی پێشێلکردنی دیموکراسی نیە بەڵۆ دەڕبرینێکی دیموکراسیە لە پێناو نەشێواندنی بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسی و پاراستنی ئاشتەوای لە نێوان پێکهاتەو فرە نەتەوەکان واتا دەبێت ڕاست بکرێتەوە پارتی بایکۆت ناکات بەڵکو بەژداری ناکات و ناچێتە ژێر باری هیچ بڕیارێکی نایاسایی کە دەرچوبێت لە لایەن دامەزراوەیی نادەستوری بۆیە ئەم بڕیارەی پارتی ڕگایی داهاتوومان زیاتر فراوان دەکات هیچ کات پارتی بڕیارێک نادات کە داهاتووی نەبینێت و سەنگی مەحەک وەک هەبوە بەردەوام دەبێت وە جگە لەم بڕیارە پارتی کۆمەڵەها کارتی تری لەدەستە کە پەیوەستن بە بوونی عێراق و هەڵنەوەشاندنەوەی بۆیە بۆ داهاتوو بڕیار و و بینینی بەغدا دەگۆرێت و جیاوازتر دەبێ ناچاردەبێت بیری مەرکەزیەت لە شوێنکردنەوەی لە فیدڕالی کۆتای پێ بێنێت و بێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و وەڵاوەنانی بڕیارە نایاساییەکان و چوونەوە ژێر باری رێکەوتنە سیاسیەکان.

 

Top