بریارەکەى ( پارتى )، درەنگ بەڵام لە جێگە وکاتى خۆى بوو
راستە ، زۆر لە مێژ بوو کوردستان چاوەروانى ئەو بڕیارەى بوو ، بەڵام بریارەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەلومەرجێکدایە کە نەیارانى کوردستان و دەسەڵاتدارانى بەغدا و تاران زۆر لە مێژبوو خەونیان بە ڕێگە و فۆرمى جیاواز بۆ ڕێشەکێشکردنى گەلى کورد و قەوارەى کوردستان دەبینى ، بۆیە ، لەماوەى 33 ساڵى رابردووى حکوومەترانى کوردستان لەگەڵ ئەوەى هەرێمى کوردستان وەک دراوسێیەکى باش و مامەڵە و سوودبەخشى هەبوو و هەرگیز نەبووە جێگەى هەرەشە ومەترسى بۆیان ، بەڵام بەردەوام لە سەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە ئاستەنگ وپیلانگێرییان لە دژى جێبەجێ دەکرد ،کەدەکرێت ئاماژەیە هەندێکیان بکەین
یەکەم ،، دەستوەردان لەکاروبارى هەرێمى کوردستان و دروستکردنى شەڕى ناوخۆیی
دوووم ،، تێکدانى سەقامگیرى بە ڕێگەى شەڕى میدیایی و تابوورى پێنجەم
سێیەم ،، بەکارهێنانى هەندێک کەس و لایەن کە لە رابردووش لە رووى هەستى نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەرییەوە لاواز بوون لە دژى هەرێمى کوردستان و یاسا و سەروەرییەکانى
چوارەم،، ڕێگریکردن لە پێشکەوتن و گەشەسەندنەکانى کوردستان بە ڕێگەى پشتیوانکردن لە کەسانى مافیا و تاڵانچى و قاچاقچى و بوارى دیکە
پێنجەم ،، بەکارهێنانى عێراق و دەسەڵاتەکانى لە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان و لە پێناو لاوازکردنى بە شێوازى جۆراوجۆرەوە
شەشەم ،، ڕێگریکردن لە هەناردەکردنى نەوتى کوردستان لە پێناو ئیفلیجکردنى ژێرخانى ئابوورى کوردستان
حەوتەم ،، پەلاماردانى مووشەکى و سەربازى لە پێناو دروستکردنى ترس و دڵەڕاوکێ و بە نائارام پیشاندانى هەرێمى کوردستان و چوونە دەرەوەى بازرگان و کۆمپانیان بیانییەکان
هەشتەم ،، بەکارهێنانى چەکى ئابوورى وەک مووچە و بودجە لە پێناو شکاندنى ئیرادە و شکۆى خەڵکى کوردستان
نۆیەم ،، بەکارهێنانى کارتى هەڵبژاردن و ساختەکارى بۆ بە براوە پیشاندانى جاش و بەکرێگیراوەکانیان لە رابردوو بەتایبەت هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراق و بەدیاریکراوە کەرکووک و موسڵ لە پێناو پشتیوانیکردنى لەو کەسانەى کە ئەوان وەک کارتێک دژى کوردستان بەکارى دێنن
دەیەم ،، بەکارهێنانى دادگاى بەناوى فیدراڵى و بریاردان لە سەرهەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجوومەنى پارێزگاکان و ئینجا نەهێشتنى مافى کورسى پێکهاتە نەتەوییەکانى کوردستان لە پیناو زیانگەیاندن بە قەوارەى دیموکراسى و پیکەوەژیان و ئینجا خۆسەپاندنێکى تر و داگیرکردنێکى تر لە ژێر ناوى هەڵبژاردنێک کە راستەوخۆ ئێران ژمارەى دەنگ و کورسییەکان بۆ ئەو لایەنانە زیاد بکات کە خۆى مەبەستێکى ئەوە بەو واتایەکى کە نیوەکەى ترى خاکى کوردستان بە ڕێگە هەڵبژاردنێکى مینرێژکراو و زیانى قەوارەى هەرێمى کوردستان سوودى لێ ببینێت و ئەجێندا و ئەو خەونانەى کە نەیتوانى لە پیلانگێرى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 بەدەستینان بێنێت ئەوا بە ڕێگەیەکى جیاواز بەناوى هەڵبژاردن بەدى بهێنیێت .
یازدەیەم،، بڕیاری بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەئێستادا کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ژیانێکی سەخت و دژواری ئابوری بەسەر دەبەت و زۆربەی لایەنەکانی ژیان لەحاڵەتی ناجێگریدان و بڕینی موچە و برسی کردنی هاووڵاتیان و فەرمانبەران وموچەخۆران لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە ،کارێکی نامرۆڤانە وجینۆسایدکردنە بۆیە بەشداری نەکردن لەهەڵبژاردن لەئێستادا کارێکی ژیرانە وحەکیمانەیە .
بۆیە، بریارى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ ڕەتکردنەوەى هەڵبژاردنێکى سەپێنراو بەرێگەى دوژمنان و دیکتاتۆران لە بەغداوە رەنگە هەندێک درەنگ بێت بەڵام لە کۆتاییدا بریارێکى وردبینانە وژیرانە لە پێناو پارێزگاریکردن لە ئەزموو ن ئیرادە و شکۆى قەوارەى هەرێمى کوردستان بەرانبەر پیلانگێرى نەیارانى گەلەکەمان و بەرگریکردن لە ئیرادە و ئەو دیموکراسى وپیکەوەژیانەى کە لە پیناویدا خوێن و قوربانى بێ شومار بەخشراوە و لە هەمان کاتیشدا ڕەتکردنەوەى هەر جۆرە بریارێکى خۆسەپێنەراویە بە سەر کوردستاندا .