ڕووداوێکی کوشندە لە ئەفغانستان ڕوویدا
ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شاری گرشکی سەر بە پارێزگای هیرمەند لە ئەفغانستان ڕوویدا و بەلانی کەم ٢١ کەس گیانلەدەستدا و ٣٨ کەسیش بریندار بوون.
بە وتەی بەرپرسانی پۆلیسی هیرمەند: ماتۆڕسکلێک خۆی بە پاسێکی نەفەر هەڵگر و دواتر لەگەڵ تانکەرێکی سووتەمەنی لە دیوی بەرامبەری ڕێگاکەدادا، کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە و گیانلەدەستدانی دەیان هاووڵاتی.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە نێو بریندارەکاندا ١١ کەس بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەكە.
گوڵان: سەردار خەلیل