مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتی لە هیندستان بەڕێوەدەچێت

دەنگدان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی هیندستان لە 19ی نیسان دەستپێدەکات و لە 4ی حوزەیرانی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هیندستان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند، کە نزیکەی یەک ملیار کەس بەشداری تێدا دەکەن لە 19ی نیساندا.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوه ، هەڵبژاردنه نیشتیمانییەکان کەله 19ی نیسان دەستپێدەکات، به 7 قۆناغ بەڕێوه دەچێت و ئەنجامه کانیش له 4ی حوزه یران ڕادەگه یه نن، واته 3 ڕۆژ دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسه ی ده نگدان.
دەوترێت ویلایەتەکان لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا لە کاتە جیاوازەکاندا دەنگ دەدەن، نزیکەی یەک ملیار دەنگدەر بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن بۆ هەڵبژاردنی ٥٤٣ ئەندامی پەرلەمان.
گوڵان: سەردار خەلیل