بۆچی دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێ؟
پارتی وا لە تەمەنی ٧٨ ساڵی خۆی دایە ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، رووبەروی هەزاران ئاستەنگی بویتەوە لە ناوخۆ دەرەوەدا ، پارتی بە تەنها رووبەروری ئەو ئاستەنگیانەبویتەوە ، باری قورسە ، لە لایک لایەنە ناوخۆیەکانی کوردستان هەموو دژایەتی و جاشایەتیەک دەکەن بۆ ئەوەی پارتی لاوازبێ و شکست بهێنی لە لایکی تر ئێران و عێراق بە هەموو هێز و هەرەشەیەک دژی راوەستاون ، بە برینی بودجە و لاوازکردنی حکومەتی هەرێم و دروون و هەرەشە بە سیاسەت و بە چەک و ساروخ ، بەڵام پارتی بەو تەمەن و ئەزمونەی هەیەتی توانیویەتی هاوسەنگی رابگرێت بەهۆی بەهێزی دبلوماسی و سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەروک بارزانی کە هیچ هێزیک نەیتوانیوە رووبەروی پارتی ببێتەوە تا سەر و هەموویان یان لەناوچون بە مردن و کوژران یان لەت لەت بوینە و یان لەناوخۆ دەرەوە شکستیان هێناوە ، پارتی هەر بە بەهێزی گەراوەتەوە مەیدان و تاکە هێزی سیاسی لە عێراق دا کە حسابی بو دەکرێ و دژایەتی دەکرێ .
پارتی دیموکراتی کوردستان
چونکە حوکمرانی هەرێمی کوردستانە و حکومەت و سەروکایەتی هەرێمی لە دەستە ، بە هەموو هێزێک لایەنە جاشە کوردیەکان و عێراق و ئێران هەول دەدەن ئەو حکومەتە کە بە خوێنی هەزاران رولەی ئەم نیشتیمانە ئازاد کراوە و ئاودان کراوە لاوازی کەن و بگرە بیروخێنین ، بەلام لێرەدا خەیالیان خاوە و ئەو هەرەشانە و ئازاردانەی خەڵکی کوردستان و پارتی و حکومەت و هەرێم بە کوتایی خویان دەبێ و بە لەناوچونی خویان دەبێ وەک ئەوانەی پێش. خویان کە توانای رکابەری کردنی پارتی یان پێ نەکرا .
ناوخوی هەرێم
لە هەموو لایک و هەموو هەولێک و هێزیک کویلایەتی و جاشایەتی بۆ حکومەتی عێراقیان قبولە ، بە نەمانی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان هەرچی ئاژاوە و دروو و خیانەتە دەکەن تەنها بۆ ئەوەی پارتی لاواز کەن ، بێ ئەوە بزانن ئەو هەرێمە مولکی هەزاران شەهید و هەزاران روڵەی ئەم نیشتیمانە خوێنی بو رشتوە بو ئەوەی ئازاد بێ لە دەستی عێراق و رژێمی بەعس دا ، بێ ئەوەی بیر لە داهاتوو بکەنەوە کە ئەم سزا و سکالایانە کاریگەری دەبێ بو سەر داهاتوی گەلی کورد ، بەڵام تاکە لایەن بەتەنها دژی عێراق و ئێران وەستابێ پارتی دیموکراتی کوردستانە ، چونکە پارتی خەونی گەورەتری هەیە لە وەی ئەو ئاژاوچیانە کە ئەویش دەولەتی کوردی یە کە ٧٨ سال و زیاتر ە هەولی بو دەدەن
دەرەوەی هەرێم
ئێران و هاوبیرانی بە عێراق و جاش کوردەکانەوە هەموو هەولێکیان لەناو بردنی پارتی یە ، بە جاشایەتی و کویلایەتی و ترساندن و برینی بودجە و دەست بەسەر دا گرتنی داهاتەکان و هەولوەشانەوەی پەرلەمان و خوپێشاندان و هەموو هەولێک دەدەن سەقامگیری هەرێم تێک بدەن و پارتی لاواز بکەن بەلام لێرەش دا پارتی و جەنابی سەروک هەمیشە بە خونەچەماندن و رووبەروبونەوەیان وەستاوە و لە کوتای دا خەونی دوژمنان لە گور دەنێت و پارتی بە سەربەرزی هەلدەستێتەوە لە مەیدانی خەبات دا
بەناو سیاسیەکان
پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە حکومەت دا خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و ئاسایش هەرێمی لە ئەستو بو بە بەهێزترین و جوانترین شێوە ، کەچی ئەوان دژ بون ، پارتی موچەی هەموو مانگێک دەدا کەچی ئەوان نارازی بون ، پارتی نەوتی لا بو و داهاتی لابو موچەی دەدا و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرد دەیان دژ بون ، موچە نەما دەیان گەت پارتی موچە نادا ، دەبی عێراق موچە بدا ، پارتی نەوتی دا بە عێراق موچە هەر نەهات ، بو یەک جاریش نەوێران دژی عێراق و ئێران قسە بکەن. لە خوشی و ناخوشی رووی قسەکانیان هەر ئاراستەی پارتی بو ، بۆ ؟ چونکە پارتی تاکە حوکمران و خزمەتکاری ئەو خەلکەیە
پارتی رێفراندومی کرد ، دژی وەستان
کە سەرکەوت کەرکوکیان فروشت ! هەتا بلێن پارتی شکستی هێنا .
لێرەش دا دووبارە پارتی هەلسایەوە و هاوسەنگی راگرت دووبارە بە دوژمنانی گوت تاکو ئێمە مابین خومان ناچەمێنین و چوک بە دوژمن دا دەنێن
لە ئێستادا
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی خەلک و بو ئەوەی بژیوی ژیانی خەلک باش بێتەوە ، بە زوربەی مەرجەکانی حکومەتی عێراق قائیل بووە ، بو ئەوەی هاوسەنگیک رابگریت ، کەچی حکومەتی عێراق هەر روژە و بیانویک دەگریتە بەر و نایەوێ گەلی کورد بە ئازادی و ئارامی و سەربەخویی بژیت و هیچ رێزیکی لە مافی گەلی کورد ناگرێت و دوژمنانی گەلی کورد و جاشەکانیان هەر دەلێن پارتی خەتابارە ، بەڵام پارتی لێرەش دا بە هەموو دوژمنان و نەیارانی وت کە ئێمە هەتا مابین کوردستان ئارام و ئاوەدان و سەربەخو دەبێ ، پارتی هاوپەیمانیکی بەهێزی هەیە لەگەل ولاتانی دەرەوە بەتایبەت فرەنسا و ئەمریکا ، کە ئەوانیش دەزانن تاکە هێز ئارامی و ئاسایشی هەرێم و ناوچەکەی راگرتوە پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەمالەی بارزانی یە
لە کوتایی دا
بو هەموو دونیا سەلمێنراوە ، بە یار و نەیارەکانی پارتی
کە تاکە هێز و حزب کە تاکو ئێستا عەقیدە و بیر و باوەر و کوتلە و لێک جیابونەوە و دووبەرەکی لە نێوی دا روی نەداوە پارتی دیموکراتی کوردستانە ، خاوەن یەک پرەنسیپ و عەقیدە و بیر و باوەرە کە یەک سەروک و ئالای هەیە ئەویش سەروک بارزانی یە ، لێرەدا پارتی بەتەنها لە مەیدانی بەرگری دا مایتەوە چ لە روی سیاسی چ لە روی سەربازی ، کە داوای مافەکانی گەلی کورد دەکا ، و خەونێکی لە مێژینەی هەیر ئەویش بونی دەولەتی کوردی یە تاک هێزە کە شەر بو ئەمە دەکا و ناحەقی قبول ناکا ، هەر بویە دوژمنی زوورە کە نەبویتە ژێردەستە و کویلەی دەستی هیچ ولاتێکی داگیر کەر و دوژمن و نەچویتە ژێر بالی شیعە و ئێران و نەبویتە یاری ژێر دەستی ئەوان وەک لایەنەکانی تر کە هەر یەک و لەژێر سێبەر و حوکمی حزب و دوژمنێکی کوردستانن . هەر بویە پارتی تاکو دونیا هەیە هەر حوکمران و گەورەی ناوچەکە دەبێ و ئەوانی دژی پارتی ش ن زو زو لەناودەچن و دەگورێن و لەت لەت دەبن .
محمد مسعود مزوری
١٦.٣.٢٠٢٤