ناسناوی (بارزانی نەمر)، بۆ ؟
رٍێبەری كارێزمای نەتەوەیی و نیشتیمانپەوەری ، ئەو كەسایەتییە ماندوونەناس وتێكۆشەرەیە كە بەهۆی رۆڵ و خەباتی بێ وچانی بۆ كوردوكوردستان پێی ناسێنراوە ، خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز وخوادپەرست و كوردپەوەری مێژوویی، مێژوو گەواهیدەرە كە زۆر ئەو سەركردانانەی كە خاوەن خەبات و بزافی شۆرٍشگێرن كە هەموو تەمەن و ژیانی خۆیان لە پێناو سەربەستی و ئازادی گەل ونیشتیمانەكەیان و ئازادی و ئاشتی و پێكەوەژیان میللەتەكەیان بەخشیووە ، بوونەتە رەمزی نەتەوە و نیشتیمانەكەیان كە دیارترینیتان مەهاتما گاندنی لەهیندستان ، نێلسۆن ماندێلا لە باشووری ئەفریقا لە دژی داگیركاری و كۆلۆنیالیزم و رەگەزپەرستی و ستەمكاری خەباتی بێ وچانیان كرد،وینستۆن چڕچڵ ، وەز رزگاركاری دیموكراسی لە بریتانیا لە پاش سەركەوتنیان جەنگی جیهانی دووەم و جۆرج واشنتۆن وەك دامەزرێنەری ئەمەریكا .
سەركردەی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری، تاكێكە كە بەهۆی ڕۆڵ و خەباتەكەی بۆ میللەتەكەی ناسێنراوە. خاوەن كەسایەتی كارێزما و ئایینی و نەتەوەیی مێژوویین. زۆرن ئەو ڕابەر و سەركردانەی كە خاوەن خەبات و بزوتنەوی شۆڕشگێڕین بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یەكسانی و دیموكراسی گەلەكەیان، یاخود بڵێین، تەواوی ژیانی خۆیان بۆ ئازادی میللەتەكەیان تەرخان كردووە و بوونەتە سمبوولی نەتەوەیی و نیشتمانی گەل و وڵاتەكەیان. لەوانە: مەهاتما گاندی كە سەركردەیەكی نەتەوەیی بوو، ئامانج لە خەباتەكەی ڕزگاركردنی هیندستان بووە لە چنگ داگیركاریدا. ئەو نازناوی ” باوكی میللەت”ی لەناو میللەتەكەیدا پێبەخشرا.
مەلا مستەفا بارزانی ،کوری شێخ محەمەد کوڕی شێخ عەبدولسەلام بارزانییە، خاوەنی چوار برابووە بەناوەکانی (شێخ عەبدولسەلام، شێخ یٔەحمەد، شێخ محمدسدیق ، شێخ محمد ناسراو بە (بابۆ) ، لە ١٤ـی ئاداری ١٩٠٣ لە بارزان لە دایک بووە، كە لەناو نەتەوە كورد ناسناوی “بارزانی نەمر” پێ بەخشرا ، ئەو یەكێك بوو هاوشێوەی ئەو كاریزما و شۆڕشگێرانەی جیهان هەموو ژیانی بۆ ئازادی و سەربەستی نەتەوە و نیشتیمانەكەی تەرخان كردبوو. هۆكاری پشت ناساندنی گەلی كورد بارزانی نەمر بوو. بارزانی خەباتی وبەرخودانی لە پێناو ئەوە بوو كە گەلی كورد بە سەربەستی و ئازادانە بژی، ئەو هەموو ژیانی لە ناو نەهامەتی و خەبات و شۆڕشگێری بوو لە پێناو گەلەی. راستە ئێستا بارزانی نەمر ئەو ئێستا بەجەستە لەناو گەلی كوردا نییە، بەڵام میراتێكی گەورەی نەتەوەیی بەجێ هێشت؛ ئەمیش تەنها ئازادی و سەربەخۆیی كوردە. پێویستە شوناس و نیو سەدە خەباتی بێ وچلانی ئەم سەركردەیە كارێزمایەی كوردوكوردستان ببێتە وانەی قوتابخانەكان وەك سیمبوولی نەتەوەیی گەلی كورد.
بارزانی نەمر ، خاوەن دید و رێبازێکی شۆرشگێرانە بووە ، خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵاین بووە بەرامبەر سەرسەخترین دوژمنانی كوردستان ، ئازایەتی و بروا و بەخۆبوون و ئیمان بە حەق و یەكسانخوازی و خەباتکردن لە دژی زۆرداری و رەتکردنەوەی ژێر دەستی تایبەتمەندێکی دیاری کەسایەتی ئەو بووە ، ئەو سەر مەشقی رێبوارانی کوردایەتی بووە بە کردارەکانی ، دوای ئەوەی بارزانی نەمر بۆ چارەسەری نەخۆشی چووە ئەمریکا ، ھاوکات لەگەل وەرگرتنی چارەسەری بەردەوام لە میدیا و ناوەندە بریاردەرەکانی ئەمریکا داوای پشتیوانی بۆ مافەکانی گەلی کوردستان دەکرد ، بارزانی نەمر لە ژیانی خۆیدا لە پێناو گەلەکەی توشی دەیان و سەدان ئاستەنگ و بەربەست و دوژمنکاری و تیرۆر بۆتەوە و ھەمیشە سەرکەوتن ئەنجامی بووە ، سەركردایەتیی بارزانی نەمر زۆر مانای بە گەلی كورد و شۆڕش و بزووتنەوەكەی بەخشی، مانای بەرخودان و سووربوون لەسەر داوا رەواكان، مانای ئومێدبەخشین بە ئاییندەی ئەو خەباتە كە زوو یا درەنگ ئەو گەلە خۆڕاگرە بە ئاواتەكانی خۆی دەگات، كە وەك ئەمڕۆ دەبینین بە زۆرێك لە ئاواتەكانی گەییشتووە، بۆیە، هەرگیز خەمی بارزانی نەمر ، لە بەدەستهێنانی كۆشك و پۆست و خۆشییەكانی دنیا نەبوو، بەڵكو مەبەستی ئەو بەدەستهێنانی ئازادی و مافەكانی گەلی كورد بووە.
وێستگەی خەباتی بارزانی نەمر مێژوویەکی دەوڵەمەندە لە سەروەری شانازی و فیداکاری بۆ گەل و نیشتیمانەكەی، کە بەچەندین کتێب و توێژینەوەو بابەت و فیلم و دیکیۆمێنتاری کۆتایی نایەت، بۆیە، بارزانی نەمر ، میراتێكی گرانبەها وپڕشانازی و رێبازێکی پتەوی داربەڕووانەی لەدوای خۆی جێھێشتووە و ھەر لە گەشەدایە، کە برەودانە بە رەوتی نەتەوەییخوازی و داکۆکیکردن لێی و و ھەروەھا کوردایەتی و بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان و دۆزی رەوای گەلی کوردستان ئاشتی و پێکەوەژیان و خزمەتکردنی خەڵک و سەربەخۆیی خوازی نەتەوەیەک كە بە ئاگروئاسن و مووشەك و درۆن و گەمارۆدانی هیچ دوژمن و داگیركەرێك ناڵەرزێت و ناچەمێت.