بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەكی گواستنەوەی ڕووسیا لە شاری ئیڤانۆڤا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی جۆری ئیلیوشین ئیل-٧٦ی ڕووسیا لە شاری ئیڤانۆڤا، ١٥ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی جۆری ئیلیوشین ئیل-76 ڕووسی لە شاری ئیڤانۆڤا، 15 سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، كە لەناو ئەم فڕۆکەیە ٨ کارمەند و ٧ سەرنشین هەبووە، لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەم ڕووداوە دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل