بەهۆی زریانی مۆنیکا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینێكی بەخوڕ و زریانی مۆنیکا لە فەرەنسا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و 4 كەسیش بێ سەروشوێن بوون
بەرپرسانی ناوچەكە ڕایانگەیاند، كە هێشتا گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەو ٤ کەسە بێسەروشوێنە.
تەرمی دوو ژن کە دوای بارانێکی بەخوڕ لە گۆدارگۆس لە پارێزگای گێرد کەوتبوونە ژێر لافاوەکەوە و شۆفێرێکی تەمەن ٦٢ ساڵ لە شاری گاگنیر دۆزراونەتەوە.
بەرپرسانی ناوچەكە ڕایانگەیاند، باوکێک و دوو منداڵەکەی کە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە هەوڵیان دەدا لە پردێک لە شاری دیۆن لە پارێزگاکە بپەڕنەوە بەر لافاو كەوتن و پیاوێكی تەمەن ٧٠ ساڵیش لە پارێزگای ئاردە تا ئێستا بێسەروشوێنن.
گوڵان: سەردار خەلیل