زێلێنسکی: بە هەوڵی تورکیا، ئەنجامێکی زۆر جددی مرۆییمان بەدەست هێنا
سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی تورکیا لە ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند: لە سایەی هەوڵەکانی تورکیا، ئەنجامی مرۆیی زۆر جددیمان بەدەستهێناوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند: لە سایەی هەوڵەکانی تورکیا، ئەنجامە مرۆییەکانی زۆر جددی و گرنگمان بەدەستهێناوە.
گوتیشی: دەمەوێت سوپاسی سەرۆک ئەردۆغان و گەلی تورکیا بکەم بۆ پشتیوانیکردنی سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا.
زێلێنسکی هەروەها جەختی لەوە کردەوە: من سوپاسگوزاری سەرۆک ئەردۆغانم کە هەرگیز بۆچوونی خۆی لەبارەی یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا نەگۆڕی.
گوڵان: سەردار خەلیل