گروپی كۆتری خەیاڵ پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

گروپی كۆتری خەیاڵ پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

بەبۆنەی 8ی مارس-ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان,لە شاری سلێمانی لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەكە ناوەندی حەوت ڕەنگە پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ گروپی (كۆتری خەیاڵ) ڕێكخست .

گروپی كۆتری خەیاڵ پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

ئەم پێشانگەیە تایبەتە بە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان, 9هونەرمەند تێیدا بەشدارن كە هەشتیان ئافرەتن و یەكیان پیاوە.

هەروەها لە پێشانگەكەدا 64 تابلۆی شێوەكاری بە قەبارە و ستایڵی جیاواز نمایشكران كە كارەكان بریتین لە تابلۆی ئافرەت و سرووشت و خۆشنووسی,هەروەها لە پێشانگەكەدا 4پەیكەر نمایشكراوە,ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژی پێشانگەكە بەڕێوەچوو كە بڕیار وایە تاوەكو 14/3/2024 كراوە بێت .

گروپی كۆتری خەیاڵ پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

پێشانگەكە لە دوو كاتی جیادا كراوە دەبێت,بەیانیان كاتژمێر 10 تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,وە پاشنیوەڕۆ كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 6ی ئێوارە كراوە دەبێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

گروپی كۆتری خەیاڵ پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە
گروپی كۆتری خەیاڵ پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە
گروپی كۆتری خەیاڵ پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە
گروپی كۆتری خەیاڵ پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە
Top