نــێــچــيــرڤـــان بـــارزانـــى لە 8ـی مارس دا بۆ ژنان: به‌وپه‌ڕى بڕوا و تواناوه هاوكار و پشتيوانتانم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 8ـی مارس لە ئافرەتانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و پاڵپشتیی خۆی بۆ "به‌ده‌ستهێنانى يه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ژنان" دووپات دەکاتەوە. داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا گرنگیی زیاتر بە بەربژێرکردنی ژنان بدەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتان دەڵێت، "له هه‌وڵ و كار و خه‌باتياندا بۆ به‌ده‌ستهێنانى يه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ژنان، وه‌ك هه‌ميشه به‌وپه‌ڕى بڕوا و تواناوه هاوكار و پشتيوانيانم، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم."
ئەو کاتەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، یەکەکانی یەکسانی لە وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتدا کرانەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌م ياده‌دا به رێز و پێزانينه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته بوێرانه به‌بيرده‌هێنينه‌وه كه له كاروانى خه‌باتياندا بۆ پاراستن و به‌رگرى له مافه‌كانيان سه‌ريان نايه‌وه، يان به ناهه‌ق بوونه قوربانيى توندوتيژى و بير‌ى توندڕه‌وى و دواكه‌وتوويى."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشتیی لەو رێکخراوانە کردووە کە بۆ مافی ژنان تێدەکۆشن. لە کابینەکانی حکومەتەکەیدا، پەناگەی بۆ ئەو کچ و ژنانە کردەوە کە رووبەڕووی تووندوتیژی و هەڕەشەی کوشتن دەبنەوە.
هەر لەو بارەیەوە، نێچیرڤان بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە "به هه‌موو توانايه‌ك به‌ڕووى هه‌ر بير، وته، سته‌م، ده‌ستدرێژى، هه‌راسانكردن و ناهه‌قييه‌كدا ده‌وه‌ستينه‌وه كه به‌رامبه‌ر به ژنان بكرێت."
یەکێکی دیکە لە کارەکانی نێچیرڤان بارزانی، لەو کاتەی سەرۆکوەزیران بوو، کردنەوەی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بوو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی داوا لە لایەنە سياسييه‌كان دەکات، له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا "گرنگيى زياتر به كانديدكردنى ژنان بده‌ن."
ئەوە لەکاتێکدایە، لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانیی خۆیدا، رێژەی کۆتای ژنان لە پەرلەمانی کوردستان لە 25٪ بەرزکرایەوە بۆ 30٪. هاوکات، ژنان لە پلە و پۆستی حکومی‌دا دەرفەتی زیاتریان بۆ رەخسێندرا.
بۆ یەکەم جار رۆژی جیهانیی ژنان لە 8ـی ئاداری 1911 کرایەوە، ئەو رۆژە تایبەت نییە بە هیچ وڵات و گرووپ و رێکخراوێک، رۆژەکە لە بنەڕەتدا لەپێناو یەکسانیی نێوان ژن و پیاوە، ئەو کات لە 19ـی ئاداردا 100 شاند لە 17 وڵاتەوە رێککەوتن لەسەر خەبات لەپێناو یەکسانیی مافەکان.
دروشمی ئەم ساڵی رۆژی جیهانیی ژنان بریتییە لە "هاندان و سرووشی بەشداربوون". بەو مانایەی هەموو کەس هانبدرێت بۆ داننان بە مافە ناوازە و ئاسۆی مافە جیاوازەکانی ژنان لە ژیانیاندا، بەتایبەت لە کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی 8ـی مارس:
يادى هه‌شتى مارس، ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان، به گه‌رمى له هه‌موو ئافره‌تانى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، له هه‌وڵ و كار و خه‌باتياندا بۆ به‌ده‌ستهێنانى يه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ژنان، وه‌ك هه‌ميشه به‌وپه‌ڕى بڕوا و تواناوه هاوكار و پشتيوانيانم، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته بوێرانه به‌بيرده‌هێنينه‌وه كه له كاروانى خه‌باتياندا بۆ پاراستن و به‌رگرى له مافه‌كانيان سه‌ريان نايه‌وه، يان به ناهه‌ق بوونه قوربانيى توندوتيژى و بير‌ى توندڕه‌وى و دواكه‌وتوويى. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه به هه‌موو توانايه‌ك به‌ڕووى هه‌ر بير و وته و سته‌م و ده‌ستدرێژى و هه‌راسانكردن و ناهه‌قييه‌كدا ده‌وه‌ستينه‌وه كه به‌رامبه‌ر به ژنان بكرێت.
له كاتێكدا به گه‌شبينى و به چاوى ئومێده‌وه له كارايى و به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانى ژياندا له كوردستان ده‌ڕوانين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه خوازيارى زياترين و وه‌ك هه‌ميشه له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ فه‌راهه‌مكردن و مسۆگه‌ريى زياترى ڕۆڵ و ئاماده‌يى و ده‌رفه‌ت و پێگه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو كايه و بواره‌كانى ژياندا. هه‌ر لێره‌دا داواكارين لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا گرنگيى زياتر به كانديدكردنى ژنان بده‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و شارستانيى پێشكه‌وتوو كه ئارام و ئاسووده بێت، كه نه‌وه‌يه‌كى دروست و به توانا پێبگه‌يه‌نێت و داهاتوويه‌كى باشتر بنيات بنێت، به‌بێ ئازادى و يه‌كسانى و مافه‌كانى ئافره‌تان نايه‌ته دى. بۆيه ئه‌ركى هه‌موومانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌م بڕوا و تێگه‌يشتنه‌وه، پشتيوانى له خه‌باتى ژنان بكه‌ين و تا سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵياندا بين.
هه‌شتى مارس له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نيچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/8