ڕێکخراوی مافی مرۆڤ: ئێران پێشەنگە لە لەسێدارەدانی ژنان لە جیهاندا

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ: ئێران پێشەنگە لە لەسێدارەدانی ژنان لە جیهاندا

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان ساڵانی ١٣٩٧ تا ٢٠٢٣ لانیکەم ٢١٠ ژنی لە سێدارە داوە.

ساڵی ڕابردوو لانیکەم پێنج لەو ژنە لەسێدارەدراوانە بەلوچ بوون، كە یەکێکیان تۆمەتبارکرابوو بە "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" هەروەها دوو لەو ژنانە منداڵداربوون. 

دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە بە لەسێدارەدانی ٢٢ ژن لە ساڵی ٢٠٢٣ ئێرانیان خستووەتە سەرووی ئەو وڵاتانەی کە ژنان لە سێدارە دەدەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top