بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک سامسۆنگ پێشەنگە لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆنەکان

بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک سامسۆنگ پێشەنگە لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆنەکان

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس جارێکی دیکە بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک، باڵادەستی و پێشەنگی خۆی لە بازاڕی تەلەفزیۆنی جیهانیدا پاراست، ئەمەش بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە دەزگای “ئۆمیدیا”ی پسپۆڕ لە توێژینەوەی بازاڕدا پێی گەشتووە، کە بەهۆیەوە سامسۆنگ 30.1%ی پشکی بازاڕ بەدەستی هێناوە بۆ تەلەفزیۆنەکان لە ساڵی 2023، کە ئەمەش وەک پشتڕاستکردنەوەی پێگەی خۆیەتی وەک پێشەنگی بازاڕ لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە. ئەم دەستکەوتە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیدانی کۆمپانیاکە بە بەشی تەلەفزیۆنی گەورە و ناوازە، کە پشتگیری دەکرێت لەلایەن مۆدێلە پێشکەوتووەکانی QLED و OLED.
لە ساتی ڕاگەیاندنیەوە لە ساڵی 2017، فرۆشی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی سامسۆنگ QLED کە نوێترین مۆدێلەکانی Neo QLED لەخۆدەگرێت، گەیشتووەتە 40 ملیۆن یەکە، ئەمەش دوای ئەوەی زیاتر لە 8.31 ملیۆن یەکەی QLED لە ماوەی ساڵی 2023دا فرۆشراوە.

سامسۆنگ بەردەوامە لە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم وەک پێشەنگی بازاڕی تەلەفزیۆنی جیهانی بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک
سامسۆنگ پێشەنگی خۆی لە بازاڕی تەلەفزیۆنی پریمیۆمدا پشتڕاستکردەوە، بە تایبەتی ئەوانەی قەبارەیان لە 75 ئینچ گەورەترە، هەروەها نرخیان زیاتر لە 2500 دۆلار بووە، کۆمپانیاکە پشکی بازاڕی بە ڕێژەی 60.5% و 33.9% بەدەستهێناوە لەسەریەک. جگە لەوەش بەهۆی فرۆشتنی بەهێزی مۆدێلەکانی 98 ئینچ، سامسۆنگ پێشەنگی پاراستووە بە ڕێژەی 30.4% لە بازاڕدا بۆ فرۆشتنی تەلەفزیۆنەکان کە قەبارەیان زیاترە لە 90 ئینچ.
بە فراوانکردنی دەستکەوتەکانی لە بازاڕی تەلەفزیۆنی زۆر گەورە و ناوازە، سامسۆنگ پێشکەوتنی بەرچاوی لە بەشی OLED یشدا بەدەستهێناوە. لە ساڵی 2023دا، هێڵی تەلەفزیۆنی OLED ی سامسۆنگ فرۆشی 1.01 ملیۆن یەکە بەخۆیەوە بینیوە و پشکی بازاڕی بە ڕێژەی 22.7% بەدەستهێناوە. ولەگەڵ ناساندنی جۆری نوێی OLED لە ساڵی 2024، سامسۆنگ پێشبینی زیادبوونی بەرچاوی پشکی بازاڕی خۆی لەم پۆلەدا دەکات.
ئێس دبلیو یۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری یەکەی بازرگانی شاشەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، شانازی خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتەی سامسۆنگ کە بەردەوامە لە پێشەنگی بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆن بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک. و ڕاگەیاند: "ئەم دەسکەوتە ڕەنگدانەوەی متمانە و دڵسۆزی بەردەوامی کڕیارانی سامسۆنگە، و ئێمە پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ کارکردن بۆ پەرەپێدانی پیشەسازییەکە بە تێپەڕین لە کوالێتی وێنەی ناوازە بۆ دابینکردنی ئەزموونی بەسوودتر و بەنرختر بۆ کڕیارەکانمان".
سامسۆنگ لە میانی پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES 2024 پرۆسێسەری داهێنەرانەی NQ8 AI Gen3 ی ناساند، ئەمەش سەرەتای سەردەمی شاشەی زیرەکی دەستکرد بوو. و پێشبینی دەکرێت ئەم پێشکەوتنە لە چیپسێت و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکاندا دیمەنی تەلەفزیۆنی زیرەک لە قاڵب بداتەوە بە تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو کە لەلایەن سیستەمی کارپێکردنی Tizen کاردەکات، کە شاشەکانی زیرەکی دەستکرد وەک ناوەندێکی سەرەکی بۆ داهێنانەکانی ماڵە زیرەکەکان جێگیر بکات.
سامسۆنگ ئامادەکاری دەکات بۆ داهێنانی ناوازەتر لە ماوەی ساڵی 2024. بەو پێشکەوتنەی کە لە دروستکردنی پرۆسێسەر و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرددا نیشانی داوە، کۆمپانیاکە بەردەوامە لە ڕێبازەکەی بۆ شۆڕشکردن لە بواری کات بەسەربردن لە ماڵەوە و دانانی پێوەری نوێ لە پیشەسازی تەلەفزیۆن.

Top