سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ سەربازی دیکەی لە خان یونس راگەیاند

سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ سەربازی دیکەی لە خان یونس راگەیاند

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە تێکهەڵچوونەکانی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، سێ سەربازی دیکەی ئیسرائیل کوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل، بە کوژرانی ئەم سێ سەربازە، ژمارەی قوربانیانی سوپای ئیسرائیل لە شەڕی غەززە گەیشتە 585 سەرباز.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل، ئەم سێ سەربازە لە باڵەخانەیەدا کراونەتە ئامانج كە سەربازان تێیدا کۆببوونەوە.

میدیا ئیسرائیلییەکان لەسەر ئەم بابەتە نووسیویانە: ئەو ڕووداوەی کە سەربازەکان تێیدا کوژراون،لە ناوچەی عەبسان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ڕوویداوە، کاتێک هێزێکی زۆری سوپا چوونەتە ناو بینایەکەوە، و دوای چوونە ژوورەوەیان، بۆمبێک تەقیوەتەوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و چواردە کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی میدیاكان، باری پێنج کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top