بــــارزانـــی نـــەمــــر سەرکردەیەک ھەمیشە لە دیرۆکی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێننەوە...
کۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرلە 45سال کەلێن وخەمێکی گەورەی بۆ کوردستانیان دروستکرد ،چونکە رابەری مەزنترین شۆرشی مێژووی رزگاریخوازی گەلی کوردستان کۆچی دوایی کرد ،
بارزانی نەمر،لەقۆناغێکی مێژووی وچارەنووسسازدا رابەرایەتی گەلی کوردستانی کرد،جگە لەخوای گەورەو رەوایی دۆزی گەلی کوردستان و ئامادەیی پێشمەرگەکان بۆ قوربانی دان لە پێناوی ئازادی ،ھیچ پشت وپەنایەکی دیکەی نەبوو ، بەڵام ئازایانە خەباتی کرد و دژی ستەم وزۆرداری وەستا ، سەرەتایەکی تازەی دروستکرد بۆ تێکۆشان و خۆبەدەستەوەنەدان ورەواندنەوەی نا ئومێدی ،بۆساتێک چی یە ئامادە نەبوو سازش لەسەرمافەکانی گەلی کوردستان بکات،گەر رابەرایەتی ئەو نەبوایە، ئەمڕۆ گەلی کوردستان بێ ناو و ناونێشان دەبوو،بۆیەش مێژووی کاروانی خەبات و بەرخودانی بارزانی نەمر بووەتە بەشێک لەخەباتی گەلی کوردستان بەبێ باسکردنی خەبات ورێبەرایەتی ئەو مێژووی گەلەکەمان ھیچ بەھاێکی نیە،
بۆ نزیکەی سەدەیەک دەچێت بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەڵی کوردستان بەناوی بارزانی نەمرەوە ناسراوە،بێ باسكردنی ئەم راستی یە مێژووی گەلی کوردستان كامل نابێت ،ھەمیشە ناو ویادو رێبازەکەی بە زیندوویی لە دیرۆکی گەلی کوردستان دەمێنێتەوە ،ھیچ ھێزوکۆسپ ورووداوێک ناتوانێت ئەم راستییەبگۆڕێت ...
لە دوای خۆشیدا بە رێبەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی رێبازێکی پڕ رێبواری لە پێناو داکۆکی کردن لە مافە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان بەجێهێشتووە و بووەتە سەرمەشق و نموونەی باڵای حەقانییەت و داخوازی نەتەوەیی ،لەئێستاشدا پێویستیمان بەپابەندبوون بە پرەنسیپ وبنەما سەرکیەکانی ئەم رێبازەیە ھەیە بۆ بەردەوامی دان بە كوردایەتی وكۆلنەدان و روحی بەرگریكردن وخۆراگری وداکۆکیکردن لە مافەکانی هەموو پێکهاتەکان بە جیاوازیی نهتهوهیى و ئایینییەوە،
چونکە ئەزموونی ساڵانی دوورودرێژی، رێبازی بارزانی سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و یهكترقبووڵکردن و لێبووردەیی لە بنەما سەرەکییەکانی کولتوورەی ئەم رێبازەیە ، ئەمەش نەك تەنیا بۆ یەك نەتەوە و یەك ئایین، بەڵكو بۆ هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی كوردستان،بۆیەش ھەمیشە رێبازی بارزانی وەک پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەمێنێتەوە،تا دەمانگەێنێتە کەناری ئارام وپارێزراولە پێناو داھاتوویەکی باشترو سەقامگیر بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان ...
سڵاو ودروود بۆروحی پاکی بارزانی نەمر رەمزی یەکبوونی خاک ونەتەوە...