کـــۆریـــای باشوور بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری بەخشییە ئەفغانستان

کـــۆریـــای باشوور بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری بەخشییە ئەفغانستان

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کۆریای باشوور بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری دابین کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی یارمەتییە خۆراکییە بەپەلە و ڕێگریکردن لە برسێتی لە ئەفغانستان.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بەرنامەی خۆراکی جیهانی ئەم هاوکاریانە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوورەوە بۆ ئەم ڕێکخراوە تەرخان کراوە.

ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاند: کە لە ساڵی ڕابردوودا هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە ١٩ ملیۆن هاووڵاتی ئەفغانی کراوە و جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی سنووردارکردنی بودجە لە ساڵی ٢٠٢٣، هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ ١٠ ملیۆن کەس کەم بووەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، سەرۆکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان، هسیاو-وی لی ، گوتی: پاشەکەوتی هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە کەمی کردووە، چونکە دوا سەرچاوەی خۆیان تەواو کردووە. "بەشداری بەخشندەی بەخشەرەکانمان، وەک حکومەتی کۆماری کۆریا، هەمیشە گرینگ بووە لە گەیشتن بە کەسانی لاواز لە سەرانسەری وڵاتدا."

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top