هەڵبژاردنی یەکەمین سەرۆکوەزیرانی ژن لە پاکستان

هەڵبژاردنی یەکەمین سەرۆکوەزیرانی ژن لە پاکستان

 

مریەم نەواز دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتی پەنجاب، وەک یەکەم ژنە سەرۆکوەزیرانی ویلایەتەکە لە پاکستان هەڵبژێردرا.

مریەم نەواز، کچی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، نەواز شەریف، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ویلایەتی پەنجاب سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجاریش ژنێکی پاکستانی وەک سەرۆکوەزیرانی ویلایەتەکە هەڵبژێردرا.

ڕەعنا ئافتاب کاندیدی تەحریكی ئینسافی پاکستان(PTI)  بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کرد. هەروەها مریەم نەواز بە 220 دەنگی ئەرێنی وەک کاندیدی کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان (N) وەک سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی پەنجاب هەڵبژێردرا.

ئەنجومەنی پەنجاب ٣٧١ کورسی هەیە. کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان (N) زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستهێناوە بە 193 کورسی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top