پەڵاماردانى کوردستان بیانویەک بۆ شاردنەوەى 20 ساڵ شکستى حکومڕانى عێراق
پرۆسەى دیموکراسى و سیاسى و سەوەرى لە ماوەى 20 ساڵ حکوومڕانى لە عێراقدا نەک هەر گەشەى نەکرد بەڵکو بەهۆى کاریگەرى دەرەکى و ململانێى ناوخۆیی وگرژى نەتەوەیی وتایفى و مەزهەبى وبەتایبەتى تێوەگلانى ئێران رۆژ بەرۆژ پاشکەشێ کردووە ، بە پێچەوانەوە بەغدا بەردەوام هەوڵیداوە کە شکستەکانى بەڕێگەى دروستکردنى فشاروقەیران ودەستوەردان لەکاروبارى هەرێمى کوردستان وەک تاکە قەوارەى فیدراڵى و دەستوورى پەردە پۆش بکات و بشاڕێتەوە .
ئەوەى راستییەکى حاشاهەلنەگرە ئەو راستییەیەکە سیاسەتى دەرەوەى ئێران بە شێوەیەک لە عێراق باڵى بە سەر هەمووجومگەکاندا کێشاوە کە ساڵانێکى زۆرە وەربەرهێنانى لە سەر کردووە و زۆرجاریش لە سەر زارى چەند بەرپرسێکى ئێران عێراق لە ڕوانگەى ئەوانەوە وەک پارێزگایەکى ئێران مامەڵەى لەگەڵ کراوە ، بۆیە هەموو ئەو جۆرە تێوگلانانە ویان کردووە کە پرۆسەى سیاسى و دیموکراسى لە عێراقدا هیچ پێشکەوتن وگەشەسەندن بەخۆیەوە نەبینێت ،هەروەها لە رووى ئابوورى و غاز و چەندبوارێکى تر و سیاسییشەوە بەغدا وابستەى خۆى بکات ، بەتایبەتى لەماوەى ئەم چەند ساڵەى دوایی ڕووخانى ڕژێمى بەعسى دیکتاتۆرى سەدام بە ئاشکراى بەدى کراوە .
پاڵپشتیکردنى تاران لە میلیشیا شیعەکان بە بەشێکى گرنگى ئەو ستراتیژییە لە عێراق دادەنرێت ، راستە ئەو گروپ و میلیشیایانە لە سەڕەتا بەناوى بەرگریکردن لە بەغدا و دەوروبەرى دژ بە ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش دروستکراون ، بەڵام ئێستا بوونەتە ئاستەنگ و کۆسپى گەورە لە بەردەم سەروەرى عێراق ، ئەوەش رەوشێکى وەهاى خوڵقاندووە کە دەسەڵاتدارانى بەغدا تووشى دەیان کێشەبن لە جێبەجێکردنى سیاسەتەکانیان چوونکە ناتوانن بچووکترین ڕێککەوتننامە و بەڵێنامە بەبێ ئەو گروپ و میلیشیایانە تێپەڕێت وجێبەجێ بکرێت ، ئەوەش کاریگەرى لە هەموو بوارەکانى ژیانى سیاسى وکۆمەڵایەتى وئابوورى وپەیوەندییەکانى لەناوچەکە وجیهان جێهێشتووە .
ڕۆڵ و پێگەى کوردستان لە عێراقدا
گەلى کورد و هەرێمى کوردستان لە نێو عێراقدا بە پێچەوانەی ئەم پرۆسە سیاسیە شکستخواردووەى بەغدایە . چونکە هەرێمى کوردستان هەرێمی کوردستان، بە بەراورد بە عێراق، فۆرمێکی سەقامگیر و دیموکراسی لە ئیدارەدان دامەزراندووە. کورد لە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووە لە دامەزراندنی پێکهاتەیەکی کارگێڕی کاریگەر، دەزگا ئەمنییەکان کە هاوکار بوون بۆ فراوانکردن و ئاسانکاری گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری سیاسی ناوچەکە، بە پێچەوانەی کردەوەی میلیشیا عێراقییەکان کە یارمەتیدەر بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هەرێم. سەرکەوتنی کورد لە بونیاتنانی ناوچەیەکی ئارام لە عێراقێکی هەمیشە پڕ کێشە، نەک هەر بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق بەڵکو بۆ وڵاتانی دراوسێش بووەتە نموونە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری چالاکانەی سەرجەم دەنگە سیاسی و نەتەوە و ئایینییەکان لە بڕیارەکانی پەیوەست بە ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق نائاساییە، چونکە ئەوان مافی خۆیانە بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا بکەن. و ژمارە، مافێکی دەستووری و ڕەگەزنامەی عێراقی نییە.عێراق تەنها بە جێبەجێکردنی مۆدێلێکی وەک هەرێمی کوردستان نەک هەر دەتوانێت پردی لێکتێگەیشتن لە ململانێ ناوخۆییەکان دروست بکات، بەڵکو بناغەیەکی بەهێز بۆ بنیاتنانی نیشتمانی و گەشەپێدانی نیشتمانی دروست بکات. بەڵام ڕێگایەکی لەو شێوەیە بۆ پێشەوە پێویستی بە بوێری و دیدگا و هاوکارییەکی بەرچاو لە نێوان گروپە سیاسی و نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانی عێراق هەیە کە ئێستا بەهۆی بوونی ئەم کاریگەرییە نەرێنییەی ئێران لە عێراقدا سەختە.
دوورخستەوەى هەژموونى تاران لە بەغدا
بۆیە،دەستوەردانى ئێران لە عێراق بە پشتیوانیکردنى میلیشیا شیعیەکان وەک گروپ وهێزێکى چەکدارى بێ سوود و زیانبەخش بۆ عێراق و لەپێناو ستراتیژى کوێرانەى هەژموونى ئێران لە ناوچەکەیە لە راستیدا تەنهاوەک کۆپییەکى سوپاى پاسداران بووە و دەسەڵاتێکى سێبەر بووە بۆ کۆنتڕۆڵکردن ودەستبەسەرداگرتنى دەسەڵاتى سیاسى و ئەمنى وئابوورى لە بەغدا ،هەموو حکوومرانى بەغدا دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، چونکە تەنها میلیشیاکانى ئێران بریاردەردن و شتێک بەناوى ئازادى و ڕادەربڕین و دیموکراسى بوونى نییە و سەرکەوتکارى و کوشتنى چاڵاکوانان و کەسایەتییە سیاسى و رۆژنامەوانى باشترین بەڵگەیە، هەروەها دەسەڵاتى بەغدا هەژموونى بە سەر زۆرێک لە پارێزگاکانى عێراق نییە واتە شتێک بەناوى سەروەرى و یاسا جگە لە دەسەڵاتى میلیشیاکانى ئێران بوونى نییە .
بەتایبەتى کە ئێران دادگەى کردۆتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنى سیاسەت وبەرژوەندییەکانى خۆى لە جیاتى دەستوورى هەمیشەیی عێراق وبە رێگەى ئەو دزگەیەوە فشار و پەڵامارى هەرێمى کوردستان دەدات چوونکە گەلى کورد و ئەم قەوارەیە شوێنکە بۆ گەشەسەندنى دیموکراسى و حەونانەوەى دەیان هەزار پەنابەر وشوێنى پێکەوەژیانى ئاشتیانە ، هەروەها بەهۆى ئەوەى کە ناچێتە ژێر بار وخواستەکانى ئێران ، هەر ئەوەشە لەماوەى رابردوو چەندین جار هێرشى مووشەکى و درۆنى کراوەتە سەر ماڵى هاوڵاتیانى سڤیل و شوێنە گەشتیارى و ئابوورییەکانى .
بۆ شکاندنى ئەو تێلسم وئاڵۆزییانە پێوستە عێراق بگەڕێتەوە بۆ بنەماکانى دەستوور وهاوبەشى و ئینجا بڕینەوەى دەستى دەرەکى بەتایبەتى ئێران ، ئەگینا ئایندەیەکى ئاڵۆز و نەرێنی چاوەڕێی عێراق دەکات بە هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکانەوە. هاوکات عێراق پێویستی بە چاکسازی جۆراوجۆر هەیە لە بوارە سیاسی و ئابورییە جیاوازەکاندا، چونکە ئێستا عێراق لە پلەی یەکەمدایە لەڕووی گەندەڵی ، بەتایبەت کە چەندین ساڵە بە پاساوى جۆراجوۆ بودجە و شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن عێراقەوە نادرێت و کەس نازانێت چى بە سەر دێت ئەوەش وەک مافێکى رەواى دەستوورى هەمیشە دەخرێتە ژێر پرسیارەوە.
بەڵام سەڕەراى هەموو ئەو ئاستەنگ وفشارانەى ئەو گروپ ولایەنە میلیشیاییە شیعانەى کە هەژموونیان بە سەر حکوومەتى بەغدا هەیە و بە پشتیوانى ئێران ، هەرێمی کوردستان خۆی هێشتا لەڕووی گەشەپێدانی ئابووری و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتییەوە بەرەو پێشەوە دەچێت، بەڵام لە ناوچەکەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق ڕیک پێچەوانەیە ، بۆیە بەغدا ئەگەر بهەوێت لە کاوڵکارى وپاشکۆى و شکستى سیاسى و ئابوورى رزگارى بیێت لە دەبێت خۆى لە هەژموونى ئێران رزگار بکات، چونکە جگە لە نەهامەتى و تاریکى هیچى تر چاوەروانى ناکات .