ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: غەززە بووەتە ناوچەی مردن

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: غەززە بووەتە ناوچەی مردن

 

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: کە کەرتی غەززە بووەتە ناوچەی مردن.

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە میانەی کۆبوونەوەی هەفتانەی ڕێکخراوەکە لە جنێڤی سویسرا، جەختی لەسەر دۆخی نالەباری کەرتی غەززە کرد و ڕایگەیاند، غەززە بووەتە ناوچەی مردن.

گیپریسۆس ڕایگەیاند: غەززە بووەتە ناوچەی مردن. هەروەها زۆربەی ناوچەی غەززە وێران بووە. زیاتر لە ٢٩ هەزار کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. برسێتی زۆرسەخت لە ناوچەکەدا لە سەرەتای جەنگەوە بەردەوامە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە ئاماژەدان بە گەمارۆدانی نەخۆشخانەی ناسری غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، جێبەجێکردنی چەندین ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری بەپەلەی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەم نەخۆشخانەیە ڕاگەیاند.

ناوبراو ڕایگەیاند، کە لانیکەم ١٣٠ نەخۆش و ١٥ پزیشک و کارمەندی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ناسر گەمارۆدراون و هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکە بەردەوامن، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەکە لەکارکەوتووە و هەوڵدەدەین بۆ گواستنەوەی… نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دیكە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top