تورکیا یەکەمین فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمی تاقیکردەوە

تورکیا یەکەمین فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمی تاقیکردەوە

 

 

 

 تورکیا یەکەمین فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمی بە سەرکەوتوویی تاقیکردەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆیەكان، یەکەم فڕۆکەی جەنگی کە لە تورکیا دروستکراوە بە ناوی "KAAN"، کە دیزاین و بەرهەمهێنانی لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا (TAI) کراوە، بە سەرکەوتوویی یەکەم گەشتی تاقیکاریی ئەنجامداوە.

بەرێوەبەری پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا لە (X) نووسیویەتی: "KAAN" بۆ ماوەی 13 خولەک لە هەوادا ماوەتەوە و لە کاتی گەشتەکەی ڕۆژی چوارشەممەدا لە بەرزی 8000 پێدا خێراییەکەی گەیشتووەتە 230 گرێ.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی قۆناغێکی تری گرینگی بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی پێنجەمی تێپەڕاندووە. 

لە ڕۆژنامەی ئێکسدا نووسیویەتی: لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبین لە هێنانی مژدەی نوێ بۆ میللەتەکەمان لە پیشەسازی بەرگریدا.

تورکیا بەنیازە گرنگی زیاتر بەم بەرهەمهێنانەی بدات و بچێتە پاڵ ئەو چەند وڵاتەی کە تەکنەلۆجیای دروستکردنی فڕۆكە جەنگیی لەو جۆرەیان هەیە.

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای KAAN لە ساڵی ٢٠١٦ دەستیپێکردووە و فڕۆکە جەنگییەکە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ دەستی بە خزمەتگوزاری کردووە. درێژی ئەم فڕۆکەیە ٢١ مەتر دەبێت بەهۆی بزوێنەرە دووانەکانییەوە کە هەریەکەیان ١٣ هەزار کیلۆگرام پاڵنەر بەرهەم دەهێنێت، دەتوانێت خێراییەکەی بگاتە ١.٨ ماک.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top