فڕۆکەوانە هەڵاتووەکەی ڕووسیا لە ئیسپانیا کوژرا

فڕۆکەوانە هەڵاتووەکەی ڕووسیا لە ئیسپانیا کوژرا

 

 

فڕۆکەوانێکی ڕووسیا کە بە کۆپتەرەکەیەوە بەرەو ئۆکرانیا هەڵهاتبوو، كوژرا.

میدیاکانی ئۆکراینی و ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە: فڕۆکەوانێکی ڕووسی کە ساڵی ڕابردوو بە کۆپتەرەکەیەوە بەرەو ئۆکرانیا هەڵهاتبوو، هەفتەی ڕابردوو لە گەراجێکی ژێرزەمینیی لە ئیسپانیا بە مردوویی دۆزرایەوە کە جەستەی پڕ بوو لە گوللە.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیسپانیا (EFE) بڵاویکردەوە، ئەو تەرمەی لە 13ی شوباتدا لە شارۆچکەی ڤیلاجیۆسا لە نزیک ئالیکانتێ لە باشووری ئیسپانیا دۆزرایەوە، تەرمی فڕۆکەوان ماکسیم کوزمینۆڤ بووە کە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا هەلیکۆپتەرەکەی Mi-8   لە ئۆکرانیا نیشتبوو. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو بە پاسپۆرتی ئۆکرانی بە ناوێکی جیاوازەوە لە ئیسپانیا دەژیا.

ساڵی ڕابردوو دەزگای هەواڵگری سەربازی سوپای ئۆکرانیا هەڵهاتنی ئەم فڕۆکەوانەی ئاشكرا كرد. 

پۆلیسی ئیسپانیا دەڵێت: بەدوای دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ئەم کوشتنەدا دەگەڕێین.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top