نــێــچــيـــرڤـــان بــــارزانــــى پیرۆزبایی لە يه‌كێتيى لاوان و يه‌كێتيى قوتابيیانى كوردستان دەکات

نــێــچــيـــرڤـــان بــــارزانــــى پیرۆزبایی لە يه‌كێتيى لاوان و يه‌كێتيى قوتابيیانى كوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی 71 ساڵەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی کوردستان و يه‌كێتيى قوتابيیانى كوردستان دەکات و رایگەیاند، "رەنج و ماندووبوونتان بەرز و بەڕێزەوە هەڵدەسەنگێنین."

لە ساڵیادی 71 ـەمین ساڵی دامەزراندنی ئەو دوو رێکخراوەدا لە دوو راگەیێندراوی جیادا، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامان و لایەنگرانیان دەکات و ئاماژەی بەوەکردووە، "له‌م ياده‌دا به‌ بڕوا و گه‌رموگوڕيى زياتره‌وه‌، به‌ دڵسۆزى و به‌رپرسانه‌، بره‌و به‌ خه‌بات و خزمه‌ت بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لاوان ئاماده‌يى و رۆڵى كاريگه‌ريان هه‌بێت، به‌شدار و هاوبه‌شى كارا بن له‌ به‌ره‌وپێشبردنى وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و پێكه‌وه‌ داهاتوويه‌كى باشتر بنيات بنێين."

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامی پیرۆزباییەکەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، "مايه‌ى شانازيمه‌ كه‌ رۆژگارێك له‌ ريزه‌كانى يه‌كێتيى قوتابيیانى كوردستاندا كارم كردووه‌ و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوپۆل و هاوكار و هاوڕێى قوتابيدا، خزمه‌تمان به‌ ئامانجه‌كانى ئه‌و رێكخراوه‌ پێشه‌نگه‌ كردووه."

هەروەها دەشڵێت، "شانازى به‌و ڕۆژانه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ ريزه‌كانى يه‌كێتيى لاوانى ديموكراتى كوردستاندا كارم كردووه‌."

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، "وەکو هەمیشە و پشتگیر و پشتیوان"یان دەبن بۆ ئه‌وه‌ى لاوان ئاماده‌يى و رۆڵى كاريگه‌ريان هه‌بێت، به‌شدار و هاوبه‌شى كارا بن له‌ به‌ره‌وپێشبردنى وڵات.

رۆژی 18ـی شوبات، 71 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ھەر دوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ئەو دوو رێکخراوە لە ساڵی 1953 لەسەر بنەمای "خزمەتی قوتابییان و لاوان" دامەزران.

لە کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، کە لە 26ـی کانوونی دووەمی ساڵی 1953 لە کەرکووک بەسترا، لەسەر دەستی باوکی روحی نەتەوەی کورد، بارزانیی نەمر بڕیاری دامەزراندنی ھەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان درا، دواتریش لە 18ـی شوباتی ھەمان ساڵ ھەردوو رێکخراوەکە دامەزران.

Top