یەکێک لە کۆنترین کڵێسای ڕەشپێستەکان داوای کۆتایی هێنان بە یارمەتییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل دەکات
![یەکێک لە کۆنترین کڵێسای ڕەشپێستەکان داوای کۆتایی هێنان بە یارمەتییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل دەکات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240217214247_original_48.jpg )
یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین کڵێسای ڕەشپێستەکانی جیهان داوای لە ئەمریکا کرد پشتیوانییەکانی بۆ ئیسرائیل ببڕێت.
کڵێسای " ئەسقەفی متدیستی ئەفریقیایی " داوای لە ئەمریکا کردووە دەستبەجێ هاوکارییە داراییەکانی و پشتیوانییەکانی دیکەی بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت.
لە بەیاننامەی ئەم گروپە ئایینیەدا هاتووە: هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگەیان بە فەلەستینییەکان نەداوە دەستیان بە خۆراک و ئاو و شوێنی حەوانەوە و چاودێری تەندروستی بگات. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە هاوكاریی دارایی شەڕی ئیسرائیل دەکات، نەدەبوو ڕێگە بدات دۆخی خەڵکی غەززە بگاتە ئەم ئاستە.
کڵێساکە راشیگەیاند: بە دڵنیاییەوە چارەسەرێکی جەماوەری هەیە کە کەرامەت و مرۆڤایەتی هەموو گەلی خودا لە فەلەستین و ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە. بەڵام ئامرازەکانی ئیمپراتۆریەت و کۆلۆنیالیزم و هەژموون چارەسەری ئەو کێشانە ناکەن کە دروستی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل