ســـهرۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه

هه‌ر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به جيا له‌گه‌ڵ گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى حزبى SPD و گرووپێكى ديكه‌ى هه‌ردوو حزبى CDU و CSUى ئه‌ڵمانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
په‌رله‌مانتاران ديد و تێڕوانينى خۆيان بۆ چۆنيهتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داهاتووى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له كه‌رته جياكاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان كرد له به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و يارمه‌تيدانى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش ئێزدييان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرييه‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئێزدييان كرد.
دۆخى پێكهاته‌كان به‌گشتى له هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

