گۆتێرێس: زۆربەی خەڵکی زۆر برسی لە جیهاندا لە کەرتی غەززە دەژین

گۆتێرێس: زۆربەی خەڵکی زۆر برسی لە جیهاندا لە کەرتی غەززە دەژین

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە ژێر ناوی "کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر نائاسایشی خۆراک"، ڕایگەیاند، چوار لەسەر پێنجی 700 هەزار کەسی برسی لە جیهاندا لە کەرتی غەززە دەژین.

لەم دیدارەدا ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە قەیرانی خۆراک بووەتە برسێتییەکی ترسناک بۆ خەڵکی زۆر هەژاری جیهان، هەروەها ڕایگەیاند، کە گۆڕانی کەشوهەوا بە خێرایییەکی زۆر خێرا بەرەوپێش دەچێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کە ئاماژەی بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان شەڕە چەکدارییەکان و برسێتی کرد، ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ کەسێک لە کەرتی غەززە دەستی بە خۆراکی پێویست نەگەیشتووە. چوار لەسەر پێنجی ٧٠٠ هەزار کەسی زۆر برسی جیهان لە کەرتی غەززە دەژین.

گۆتێرێس هەروەها ڕایگەیاندووە، وشکەساڵی کەناڵی پەنا و گرژیی دەریای سوور زیانی بە ڕێگاکانی ترانزێتی خۆراک گەیاندووە و هەڵاوسانی خۆراکی لەسەر ئاستی جیهان زیاد کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top