ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە شیلی گەیشتە ١٣٢ کەس

ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە شیلی گەیشتە ١٣٢ کەس

 

ڕێکخراوی تەندروستی شیلی زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەم وڵاتە بۆ ١٣٢ کەس ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی خزمەتگوزاری تەندروستی یاسایی شیلی ڕایگەیاند: کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوانی دارستانەکانی شارەکانی ڤالپارایسۆ و ڤینا دێل مار گەیشتووەتە ١٣٢ کەس.

لەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندرا کە هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە بەردەوامە. ناسنامەی 89 تەرم تەواو بووە و 64 تەرم ڕادەستی کەسوکاری قوربانییەکان کراون.

ڕۆدریگۆ مۆنداکا، پارێزگاری ڤالپارایسۆ، ڕایگەیاند: لەم ئاگرکەوتنەوەدا، ٤٣ هەزار هێکتار دارستان سووتاوە و بووەتە خۆڵەمێش و نزیکەی ١٥ هەزار خانوووێران بووە، ئێمە بە تەواوی دڵنیاین کە ئاگرەکە بە مەبەست بووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top